به نیازی ئه‌وروپا چوون خۆیان له‌ناو بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی دۆزیه‌وه
ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌ری عێراقی ده‌ستگیركران

K24 - هه‌ولێر:
ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌ری عێراقی، كه به نیازبوونه له ئه‌ڵمانیاوه بچنه وڵاتێكی دیكه‌ی ئه‌وروپی، به‌ڵام خۆیان له ناو بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له به‌لجیكا دۆزیوه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی وێبسایتی RTLى به‌لجیكی، ئه‌و په‌نابه‌رانه له بنكه‌ی سه‌ربازی "شیڤهر"ی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكا، له پارێزگای "ئینۆ"ی ئه‌و وڵاته دۆزراونه‌ته‌وه، كاتێك بارهه‌ڵگرێك له ئه‌ڵمانیاوه هه‌ندێك كاڵا و كه‌لوپه‌لی بۆ بنكه سه‌ربازییه‌كه هێنابوو، به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، شۆفێره‌كه‌ش تا ئه‌و كاته‌ی ده‌رگای دواوه‌ی بارهه‌ڵگره‌كه‌ی كردووه‌ته‌وه، پێی نه‌زانیون.
به گوێره‌ی وێبسایته‌كه، هۆكاری گه‌یشتنی ئه‌و په‌نابه‌رانه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، كه ره‌چاوی رێسا و بنه‌ماكانی پشكنین له ده‌روازه‌كانی بنكه سه‌ربازییه ئاسمانییه‌كه نه‌كراون.
وێبسایته‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه، ئه‌و په‌نابه‌رانه 8 كه‌س بوونه، 5 پیاو، ژنێك و دوو منداڵ، پێده‌چێت خۆیشیان نه‌یانزانیبێت بارهه‌ڵگره‌كه به‌ره‌و كوێ ده‌ڕوات، ئێستاش راده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی به‌لجیكا كراوه.
ئ. م