له سنووری سۆران گه‌نجێك له‌سه‌ر كێشه‌ی زه‌وی كوژرا
هێزه ئه‌منییه‌كان رێگری له ته‌شه‌نه‌كردنی گرژییه‌كان ده‌كه‌ن
K24- سۆران:
ئەمڕۆ سێ شەممە کاتژمێر 3ى دوای نیوەڕۆ هاوڵاتیەك بە ناوی " ا . م . ا " لەدایكبووی ساڵی 1992، كه خەڵکی گوندی بێلنگری سەر بە قه‌زای سۆران، لە لایەن كه‌سێكه‌وه له نزیك ئه‌شكه‌وته به‌ستوون له چیای برادۆست كوژراوه.
په‌یامنێری كوردستان 24 له شوێنی رووداوه‌كه رایگه‌یاند، ئه‌و رووداوه له سه‌ر كێشه‌ی زه‌وی و زار بووه و له نزیك گوندی كوژراوه‌كه روویداوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، بكوژه‌كه خه‌ڵكی گوندیكی دیكه‌ی سنووری شاره‌دێی خه‌لیفانه و ئێستا ده‌زگاكانی پۆلیس و ئاسایش سه‌رقاڵی كۆنترۆڵكردنی گرژییه‌كانی نێوان بنامه‌ڵه‌ی كوژراوه‌كه و بكوژه‌كه‌ن و به چڕی به‌دوای تۆمه‌تباراندا ده‌گه‌ڕێن.
H.B











