له میسان لافاو پێنج هه‌زار ماڵی ئاواره كردووه
400 هه‌زار دۆنم زه‌وی كشتوكاڵی ژێر ئاو كه‌وتووه
K24 – هه‌ولێر:
له پارێزگای میسانی باشووری عێراق، به هۆی هه‌ڵسانی لافاو، 5 هه‌زار خێزان ئاواره بوون و 400 هه‌زار دۆنم زه‌وی كشتوكاڵی ژێر ئاو كه‌وتووه.
وائیل شه‌رع، جگێری پارێزگاری میسان، رایگه‌یاند، ئاو رووبه‌ری %75ی سنووری میسانی داپۆشیوه.
گوتیشی: لافاو زیانی زۆری به هاووڵاتیان و زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان گه‌یاندووه.
هه‌روه‌ها گوتی: هۆڕه‌كانی خۆرهه‌ڵات، به تایبه‌تی هۆڕی حوێزه له چركه‌یه‌كدا 700 مه‌تر سێجا ئاویان پێده‌گات.
روونیشیكرده‌وه، ئاوی لافاوی ئێران له رێگه‌ی شویجه و ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی پارێزگاكه‌وه ده‌ڕژێنه سنووری میسان.
ئه‌وه‌شی گوت: جگه له‌و ئاوه‌ی له ئێرانه‌وه دێت، به هۆی به‌ردانه‌وه‌ی به‌نداوی دوكان، 700 مه‌تر سێجا له چركه‌یه‌كدا ده‌گاته به‌نداوی كوت.
جێگری پارێزگاری میسان، باسی له‌وه‌شكرد، به‌نداوی كوت به‌رگه‌ی ئه‌و بڕه زۆری ئاو ناگرێت و به‌ره‌و میسان به‌ری داوه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆی وێرانكاری بۆ پارێزگاكه.