سووریا پڕۆژه‌ی هێڵی ئاسنی تاران دیمه‌شقی راده‌ستی عێراق كرد
تاران به سووریا ده‌به‌ستێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تی سووریا نه‌خشه و پلانی ئه‌و هێڵه ستراتیژییه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری خسته به‌رده‌ستی عێراق، كه تاران به سووریا ده‌به‌ستێته‌وه.
شاندێكی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق له سووریایه. كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی هاوبه‌شی عێراق و سووریا بۆ پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له دیمه‌شق به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
تاڵب حوسێنی، به‌ڕێوبه‌ری گشتیی كۆمپانیای هێڵی ئاسنی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌و هێڵه ئاسنه له ئێرانه‌وه به خاكی عێراق و محیوه‌ری عه‌كاشات و ته‌نفس و خنێفسدا تێده‌په‌ڕێت بۆ سووریا.
گوتیشی: هه‌ر سێ وڵات هه‌ماهه‌نگیان كردووه. كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سێ قۆڵی ده‌كه‌ن. تێیدا ئه‌و پرۆژه‌یه تاوتوێ ده‌كه‌ن.