فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل ناوچەیەکی سووریایان بۆردومان کرد

ئامانجیان بارەگا سەربازییەکانی ئێرانە

K24 – هه‌ولێر:

فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل پێگەیەکی سەربازییان لە شاری مەسیافی سەر بە پارێزگای حەما لە سووریا بۆردومان کرد.

میدیای فەرمی سووریا بڵاویکردەوە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لە ئاسمانی لوبنانەوە پێگەیەکی سەربازیان لە شاری مەسیافی سەر بە پارێزگای حەما بۆردومانکردووە.

ئەوەشی بڵاوکردووەتەوە کە سیستمی بەرگری وڵاتەکەیان چەند مووشەکێکیان بەر لە گەیشتن بە ئامانجەکەی تەقاندووەتەوە.

بەهۆی بۆردوومانەکەی ئیسرائیل سێ چەکدار برینداربوون و زیانێکی زۆریش بەر باڵەخانەکانی نێو پێگە سەربازییەکە کەوتووە.

لە سەرەتای جەنگی ناوخۆی سووریاوە، ئیسرائیل چەند جارێک هێرشیکردووەتە سەر خاکی سووریا و هێزە ئێرانییەکان لەوێ بە ئامانج دەگرێت.

H.J