توركیا هێزی تایبه‌ت ره‌وانه‌ی سنووری سووریا ده‌كات
كاروانێكی تانك و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی گه‌یشتوونه‌ته ناوچه سنوورییه‌كان
K24 - هه‌ولێر:
توركیا هێزی تایبه‌ت ره‌وانه‌ی سنووره‌كانی سووریا ده‌كات و كاروانێكی تانك و ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی و ئه‌ندامانی هێزی تایبه‌تی ئه‌و وڵاته گه‌یشتوونه‌ته نزیك سنووره‌كانی سووریا.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی ئه‌نادۆڵۆی فه‌رمی توركیا، كاروانێكی سه‌ربازیی كه له تانك و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی پێكهاتوون، له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی توركیاوه به ئاراسته‌ی ناوچه‌ی هاتای له‌سه‌ر سنووری سووریا هاتوون.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسه توركییه‌كه، سوپای توركیا هێزی تایبه‌تی كۆماندۆزی وه‌ك ئاماده‌سازیی یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی له سنووره‌كانی وڵاته‌كه له‌گه‌ڵ سووریا بڵاوه‌پێكردووه".
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌كراوه، له كاتی جووڵه‌ی ئه‌و ھێزه تایبه‌ته‌دا رێوشوێنی ئه‌منی توند له ناوچه‌كه گیراوه‌ته‌به‌ر.
ئه‌وه له كاتێكدایه به‌رده‌وام سه‌رۆك كۆماری توركیا و به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته ئاماژه بهوههكهن، بۆ پاراستنی ره‌وشی ئه‌منی وڵاته‌كه‌یان ئاماده‌ی ئۆپراسیۆنی تایبه‌تن له‌ناو خاكی سووریادا، به‌تایبه‌تی دژی شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه و هه‌سه‌ده و به به‌شێك له په‌كه‌كه ناویان ده‌به‌ن.
الجيش التركي يعزز وحداته قرب سوريا بعناصر "كوماندوز"https://t.co/iXj5SCNDRZ#تركيا #سوريا pic.twitter.com/RkW4bB82vx
— Akhbar Turkiya (@AkhbarTurkiya) ١٢ أبريل ٢٠١٩