كيم مۆڵه‌تی ته‌نیا 8 مانگ به تره‌مپ ده‌دات
"پێویسته ئه‌مه‌ریكا به تێڕوانینێكی نوێ له‌گه‌ڵمان ده‌ستپێبكات"
K24- هه‌ولێر:
كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكوور ته‌نیا تا كۆتایی ئه‌مساڵ مۆڵه‌تی به واشنتۆن ده‌دات، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێسته‌كه‌ی به‌رامبه‌ر به پیونگ یانگ بگۆڕێت و دووپاتیش ده‌كاته‌وه، شكسته‌كانی دانوستانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا مه‌ترسییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ گرژییه‌كانی پێشوو زیاتر كردووه.
كیم دووپاتیكرده‌وه، ئه‌و چیتر گرنگی به دیداره‌كانی له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا نادات، ته‌نیا له حاڵه‌تێكدا نه‌بێت، كه ئه‌مه‌ریكا له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات پابه‌ندی رێبازێكی راست و درووست بێت.
سه‌رۆكی كۆریای باكوور دووپاتیكرده‌وه، "ئه‌وه‌ی پێویسته له‌سه‌ر ئه‌مه‌ریكا بیكات، ئه‌وه‌یه كه ده‌ستبه‌راداری ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه بێت كه ئێستا هه‌یه‌تی و پێویسته به تێڕوانینێكی نوێ له‌گه‌ڵمان ده‌ستپێبكات".
پێشتر هه‌ریه‌ك له ته‌رمپ و كیم دوو جار چاویان به‌یه‌ك كه‌وتووه، یه‌كه‌میان له سنگاپووره له حوزه‌یرانی ساڵی رابردوو، دووه‌م جاریش له مانگی شوباتی ئه‌مساڵ له هانۆی پایته‌ختی ڤێتنام بوو، به‌ڵام له گه‌یشتن به رێككه‌وتن له‌سه‌ر هه‌ڵگرتنی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر كۆریای باكووری به‌رامبه‌ر ده‌ستبه‌رداربوونی پیۆنگ یانگ له پرۆگرامه ئه‌تۆمی و مووشه‌كییه‌كه‌ی شكستیان هێنا.
H.B