په‌رله‌مانی ئه‌وروپا: بڕیاری كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنی توركیا ده‌رهه‌ق به هه‌ده‌په نادیموكراسین
"ئاكپارتی ده‌یه‌وێت به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت كاندیدی براوه‌ی جه‌هه‌په له ئیسته‌نبوڵ دوور بخاته‌وه"
K24- هه‌ولێر:
یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌باره‌ی بڕیاره‌كانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا ده‌رحه‌ق به هه‌ده‌په هاته ده‌نگ و رایده‌گه‌یه‌نێت: بڕیاره‌كانی كۆمسیۆن دژی دیموكراسین.
كاتی پێری، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: پارتی ده‌سه‌ڵاتدار "ئاكه‌په" به‌ڵگه‌نامه‌ی دهستبهكابوونی كاندیدانی هه‌ده‌په ده‌داته كاندیدانی ئاكه‌په.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: له ئیسته‌نبۆڵیش پارتی داد و گه‌شه‌پێدان ده‌یه‌وێت به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت كاندیدی براوه‌ی پارتی گه‌لی كۆماری "جه‌هه‌په" دوور بخاته‌وه و رێگری له وه‌رگرتنی دۆسیه‌ی ئه‌و شاره له ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغلۆ بكات.
هه‌روه‌ها یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌نگاوه‌كانی كۆمسیۆنی توركیای له دژی هه‌ده‌په به نادیموكراسی وه‌سف ده‌كات.
H.B