ئه‌مه‌ریكا له 30 وڵاتی دنیا هۆشداری ده‌داته هاووڵاتییانی
عێراق و ئێران و توركیای تێدایه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مه‌ریكا له 35ی وڵاتی دنیا، هۆشداری ده‌داته هاووڵاتییانی خۆی، دوای ئه‌وه‌ی هاووڵاتییه‌كی رفێنراوی خۆی له وڵاتی ئۆگه‌ندا رزگار كرد.
دوای ئازادكردنی ئه‌و هاووڵاتییه، ئه‌مه‌ریكا ئاستی هۆشداری هاووڵاتیانی خۆی له 35 وڵات به‌رزكردووه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تیش له ئه‌گه‌ری رفاندنیان له‌لایه‌ن بانده تاوانكاری و گرووپه تیرۆریستییه‌كانه‌وه.
به گوێره‌ی وێبسایتی رووسیه‌لیه‌وم، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ئاستی هۆشدارییه‌كی بۆ هاووڵاتییان بۆ هێمای "K"ی به‌رزكردووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه بۆ هۆشداری له باره‌ی گرووپه تیرۆریستییه‌كان و باندی تاوانكاری و رفاندنی هاووڵاتیان, بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان بڕیارێكی درووست له باره‌ی شوێنی گه‌شته‌كه‌یان بده‌ن.
ئه‌و وڵاتانه‌ی له‌ناو لیستی هۆشدارییه‌كه‌ن بۆ هاووڵاتییه ئه‌مه‌ریكییه‌كان، بریتین له‌مانه: ئه‌فغانستان، جه‌زائیر، ئه‌نگۆلا، به‌نگلادیش، كۆنگۆ، ئه‌سیوپیا، هایتی، ئێران، عێراق، كینیا، لوبنان، لیبیا، مالیزیا، مالی، مه‌كسیك، نه‌یجه‌ر، نێجیریا، پاكستان، پاپوا گینیای نوێ، فلیپین، رووسیا، سۆماڵ، باشووری سوودان، سوودان، سووریا، ترینیداد تۆباگۆ، توركیا، ئۆگه‌ندا، ئۆكرانیا ڤه‌نزوێلا و یه‌مه‌ن.
.png)
.png)
ئ. م