رێکخراوی بەدر: ئەمەریکا خۆی سپۆنسەری تیرۆرە

گروپە چەکدارە شیعییەکان پاڵپشتی خۆیان بۆ ئێران دووپاتکردەوە

K24 – هه‌ولێر:

چەند گروپێکی چەکداری شیعی لە عێراق دژی بڕیارەکەی ئەمەریکا بۆ بە تیرۆرست ناساندنی سوپای پاسداران لەبەردەم کونسوڵخانەی ئێران کۆبوونەوە و پاڵپشتیان بۆ سوپای پاسداران دوپات کردەوە.

کۆنگرەکە لە بەردەم کونسوڵخانەی ئێران لە شاری نەجەف ئەنجامدراو و تیایدا سوپای پاسدارانیان بە پاڵپشتی چوار وڵات ناوبرد کە داعش هەوڵی داگیرکردنی دەدان.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، وتەبێژی رێکخراوی بەدر لە کۆنگرەکەدا گووتویەتی: "ئەم شتانە مایەی پێکەنینە کاتێک لە وڵاتێکەوە دێت کە خۆی سپۆنسەری تیرۆرە".

ئەمەش لە کاتێکدایە، رێکخراوی بەدر لە لایەن هادی عامری لە ژێر چەتری هاوپەیمانی فەتح بەڕێوەدەبرێن کە خاوەنی ژمارەیەکی زۆری کورسین لە پەرلەمان.

پێشتریش، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیارەکەی ئەمەریکای بۆ بە تیرۆرست ناساندنی سوپای پاسدارانی بە زیان بۆ ئەمەریکا و ناوچەکە ناوبرد.

H.J