كاندیدی براوه‌ی جه‌هه‌په له ئیسته‌نبوڵ به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌ستبه‌كاربوون وه‌رده‌گرێت
ئه‌مڕۆ جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان كۆتایی دێت
K24- هه‌ولێر:
پارتی گەلی کۆماری "جه‌هه‌په" رایگەیاند: سبەی ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو، وەك سەرۆکی شارەوانی ئیسته‌نبوڵ بەڵگەنامەی دەستبەکاربوون وەردەگرێت.
ئۆگوز کان سالجی، جێگری سەرۆکی جەهەپە رایگەیاند, ئەمڕۆ جیاکردنەوەی دەنگەکانی شاری ئیسته‌نبوڵ کۆتایی دێت، تەنیا دەنگەکانی ناوچەی مالتەپە ماوە جیابکرێتەوە، لەو ناوچەیەش ئەکرەم ئیمام ئۆغلو, كاندیدی جه‌هه‌په لە پێش بیناڵی یڵدرم، کاندیدی ئاکپارتییە.
جێگری سەرۆکی جەهەپە داواشی لە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان کرد، بە گوێرەی یاسا مامەڵە بکات و سبەی بەڵگەنامەی دەستبەکاربوون بە ئەکرەم ئیمام ئۆغلو وەك کاندیدی سەرکەوتووی جەهەپە لە هەڵبژاردنی شارەوانی ئیستانبوڵ بدات.
له 31ـی مانگی رابردوو هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان له سه‌رانسه‌ری توركیا و باكووری كوردستان به‌ڕێوه‌چوون، له‌و هه‌ڵبژاردنانه‌دا پارتی ده‌سه‌ڵاتدار "ئاكه‌په" هه‌ردوو گه‌وره شاری ئیسته‌نبووڵ و ئه‌نقه‌ره‌ی له‌ده‌ستدا و كاندیدانی جه‌هه‌په پله‌ی یه‌كه‌میان له‌و دوو شاره به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام دواتر ئاكه‌په تانه‌ی له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن دا و داوای له كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن كرد ده‌نگه پووچهڵكراوهكانی شاری ئیسته‌نبوڵ دووباره هه‌لاوێر و هه‌ژمار بكرێنه‌وه، به‌گوێره‌ی ئاماژه‌كان ئه‌م جارش كاندیدی ئاكه‌په ناتوانێت سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت.
H.B