سەرکردەیەک و چوار چەکداری داعش کوژران
بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکان بەردەوامن
K24 – ههولێر:
سەركردەیەك و چوار چەكداری دیكەی داعش لە نزیك چیای حەمرین بە بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکان كوژران.
ئاژانسی ھەواڵی رۆیتەرز لە زاری سەرچاوەیەكی سەربازی عێراقیەوە بڵاوی كردووەتەوە، ھێزە ئەمنییەكان سەركردەیەكی داعش و چوار چەكداری دیكەیان لە دەورووبەری چیای حەمرین كوشتووە بێ ئەوەی ناسنامەی ئەو سەركردەیە ئاشكرا بكات.
ئاماژەی بەوەش كردووە، سێ رۆژە بە بەردەوامی فڕۆكەكانی عێراق و ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی ناوچەكە بۆردومان دەكەن بۆ لەنێوبردنی جموجۆڵەكانی داعش.
لە كانونی یەكەمی ساڵی 2017، عێراق سەركەوتنی بەسەر داعش و كۆتایی رێكخراوەكەی راگەیاند، بەڵام ھێشتا داعش چەند ناوچەیەكی بەدەستەوە ماوە و لەو ماوەیە بەدواوە بەردەوام چالاكییان ئەنجامداوە و نەتواندراوە كۆتایی بە جموجۆڵەكانیان بھێندرێت.
H.J