په‌رله‌مانی ئه‌وروپا سزای تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌دات
ئه‌گه‌ر بێت و داوایان لێكرا ناوه‌ڕۆكی توندوتیژانه لابه‌رن و ئه‌وان دره‌نگ به ده‌م داواكارییه‌كه‌وه بێن
K24 – هه‌ولێر:
په‌رله‌مانی ئه‌وروپا بڕیاریدا، سزای دارایی به‌سه‌ر فه‌یسبووك، گووگڵ، تویته‌ردا بسه‌پێنێت، ئه‌گه‌ر بێت و داوایان لێكرا ناوه‌ڕۆكی توندوتیژانه لابه‌رن و ئه‌وان دره‌نگ به ده‌م داواكارییه‌كه‌وه بێن.
به گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌وروپا، سزا داراییه‌كه، له سه‌دا 4ی داهاتی ئه‌و كۆمپانیایانه ده‌بێت. بۆیه پێویسته دوای یه‌ك كاتژمێر له داواكردن بۆ سڕینه‌وه‌ی بابه‌تێكی تیرۆریستیی، پێویسته بابه‌ته‌كه لابرێت.
دوێنێ چوارشه‌ممه (17ی نیسان/ ئه‌پریڵی 2019)، په‌رله‌مانی ئه‌وروپا بۆ تاوتوێكردنی پرسی توندوتیژی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كۆبوه‌وه.
ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه، دوای ئه‌وه دێت، تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رێگه‌ی دابوو، چه‌كدارێكی نیوزیله‌ندیی، له مانگی رابردوودا په‌خشی راسته‌وخۆ بكاته‌وه و زیاتر له 50 هاووڵاتی له دوو مزگه‌وتی ئه‌و وڵاته بكوژێت.
له دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌ماندا، 308 ده‌نگ به به‌ڵێ، 204 ده‌نگ به نه‌خێر و 70 په‌رله‌مانتاریش بێده‌نگیان هه‌ڵبژارد و به‌و جۆره بڕیاری سزادانی كۆمپانیا و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان په‌سند كرا.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
ئ.ر