عێراق و سعوودیه چه‌ند رێككه‌وتنێكیان واژۆكرد
"كار له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی سنووری ده‌كه‌ن"
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ سعوودیه چه‌ند رێككه‌وتنێكیان له بواری ئاسایش و هه‌واڵگری واژۆكردووه.
محه‌مه‌د عه‌لی حه‌كیم، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، كه ئێستا به سه‌ردانێكی فه‌رمی له سعوودیه‌یه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، رایگه‌یاند، له رووی ئاسایش و هه‌واڵگرییه‌وه رێككه‌وتنیان واژۆكردووه و به‌غدا و ریاز له‌و دوو بواره‌دا هه‌ماهه‌نگی ته‌واو ده‌كه‌ن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، به گوێره‌ی یادداشته‌كانی لێكتێگه‌یشتنی نێوانیان به خێرایی كار به رێككه‌وتنه‌كه ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، رێككه‌وتنی نێوانیشیان وه‌كو بهڵێننامهیهكه له‌نێوان شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز، پادشای سعوودیه و محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی جێ‌نشین له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق.
به گوێره‌ی گوته‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه، له‌و سه‌ردانه‌ی شاندی باڵای عێراق بۆ سعوودیه، گفتوگۆ له باره‌ی پێدانی ڤیزا كراوه.
هه‌ر ئه‌مڕۆش محه‌مه‌د عه‌لی حه‌كیم، له‌گه‌ڵ هاوتا سعوودیهكهی، ئیبراهیم عه‌ساف كۆبووه‌ته‌وه و باسیان له كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی سنووری نێوان عێراق و سعوودیه و كۆمه‌ڵێك پرسی دیكه كردووه.
ماوه‌یه‌كه سعوودیه و عێراق له هه‌وڵدان په‌یوه‌ندی نێوانییان به‌هێز بكه‌ن و له‌سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه له‌سه‌ر پرسه‌كانی ئاسایش و هه‌واڵگری، په‌ره به پهیوهندیییهكانیان بده‌ن.
سه‌رچاوه: العربیة
ئ. م