لوتكەی پەرلەمانی وڵاتانی دراوسێی عێراق بەڕێوەدەچێت
حه‌وت وڵات به‌شداریی ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
بڕیارە كاتژمێر 12ـی ئەمڕۆ شه‌ممه 20/4/2019، لوتكەی پەرلەمانی وڵاتانی دراوسێی عێراق له به‌غدا بەڕێوەبچێت، كە بریتین لە توركیا، سووریا، ئێران، سعوودیە، كوێت و ئوردن و سەرۆكی پەرلەمانی ئەو وڵاتانە بەشداری دەكەن، بەڵام شاندی ئێرانی بەرپرسێكی باڵا سەرۆكایەتی دەكات. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش شاندی چه‌ند وڵاتێك تا ئێستا كهیشتوونهته عێراق.
خەدیجە عەلی، بڕیاردەری پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە: "لەو لووتكەیەدا چەندین دۆسیەی ئابووری و ئەمنی تاوتوێ دەكرێن".
هه‌روه‌ها گووتی: "باس لەو تەحەدییاتانە دەكرێت كە رووبەرووی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بوونەتەوە، جگە لەوەش باس لە ھەماھەنگی و باشكردنی پەیوەندی نێوان ئەو وڵاتە دراوسێیانە دەكرێت".
ئاماژەی بەوەش كردووە، لووتكەكە سەلمێنەری ئەوەیە كە عێراق دەگەڕێتەوە باوەشی عەرەبی و رۆڵی كارای خۆی لە ھێنانەدی ئاشتی و سەقامگیری دەگێڕێت.