مۆرینهۆ: ته‌نیا به‌م شێوازه ده‌توانێت مێسی رابگریت
مۆرینهۆ: ئه‌گه‌ر به‌م پلانه رووبه‌ڕووی مێسی ببێته ئه‌وا خۆكووژییه و تۆ مردوویت
خۆزێ مۆرینهۆی راهێنه‌ری پوروگالی له میانه‌ی بابه‌تێكی شرۆڤه‌كاری كه له پێگه‌ی ماركای ئیسپانیا بڵاو بۆته‌وه، بۆچوونی خۆی له باره‌ی شێوازی راگرتنی لیۆنێل مێسی ده‌خاته‌ڕوو.
خۆزێ مۆرینهۆ پێشتر له‌گه‌ڵ یانه‌كانی ئینته‌ر میلان و ریال مه‌درید رووبه‌ڕووی لیۆنێل مێسی بۆته‌وه، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: راگرتنی مێسی كارێكی ئاسان نییه، تۆ ناتوانێت به ته‌نیا یاریزانێك چاودێری مێسی بكه‌یت و رایبگریت.
بۆ یارییه‌كه‌ی قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگی نێوان لیڤه‌رپوول و بارسێلۆنا، مۆرینهۆ پێشنیاز بۆ یۆرگن كڵۆپی راهێنه‌ری یانه ئینگلیزییه‌كه ده‌كات پێویسته مێسی بخاته نێو قه‌فه‌س.
مۆرینهۆ ده‌ڵێت: كۆنترۆڵكردنی مێسی زه‌حمه‌ته، ناكرێت پلانی تاك به تاك له‌گه‌ڵ مێسی په‌یڕه‌و بكه‌یت، چونكه ئه‌گه‌ر تۆ به ته‌نیا بته‌وێت ئه‌ركی راگرتنی مێسی له ئه‌ستۆ بگریت ئه‌وا تۆ مردوویت، بۆیه كارێكی خووكووژییه ئه‌گه‌ر بته‌وێت به‌رامبه‌ر مێسی پلانی تاك به تاك جێبه‌جێ بكه‌یت، چونكه هه‌ر یاریزانێك به ته‌نیا بیه‌وێت به‌ره‌نگاری مێسی بێته‌وه، ئه‌وا مێسی له‌و شوێنه‌دا زۆرترین تۆپی ده‌ستده‌كه‌وێت.
مۆرینهۆ ده‌شڵێت: كلۆپ ئه‌گه‌ر بیه‌وێت خۆی له مه‌ترسییه‌كانی مێسی به‌دووربخات، ده‌بێت مێسی بخاته نێو قه‌فه‌سێك و به یاریزان ده‌وروی بدات.
لیۆنێل مێسی كاپتنی بارسێلۆنا، له ئێستادا سه‌ركردایه‌تی یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه‌ی كردووه بۆ گه‌یشتن به قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ، مێسی به 10 گۆڵ پێشه‌نگی گۆڵكارانی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ی گرتووه، له دوایین یاریش له كامپ نوو به تۆماركردنی دوو گۆڵ هیوایه‌كانی مانچێسته‌ر یونایتد له كامپ نۆ له گۆڕنا.