پۆلیسی تورکیا هێرشدەکاتە سەر چەند دایکێکی کورد

ڤیدیۆ.. پۆلیسی تورکیا هێرشدەکەنە سەر چەند دایکێکی کورد

K24 – هه‌ولێر:

دوێنێ هەینی 19/04/2019 چەند دایکێکی کورد دژی رەوشی کوڕەکانیان لە زیندانی گێبزێ لە هەرێمی کۆجائێلی تورکیا گردبوونەوە، بەڵام پۆلیس بە شێوەیەکی ناشارستیانە هێرش دەکەنە سەریان.

لە گرتە ڤیدیۆیەک کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە دەردەکەوێت، پولیس بە دار لە دایکەکان دەدەن و دووریان دەخەنەوە، ئەمەش بووەتە جێی ناڕەزایی بەشێک لە هاووڵاتیانی تورکیا.

لە مانگی ئاداری ئەمساڵەوە، حەوت هەزار ئەندامی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) کە یەکێک لەوان لەیلا گۆڤەنی ئەندام پەڕلەمانە، دژی گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجەلان مانیان لە خواردن گرتوە و بەشێکیان لە زیندانەکان رەوشیان خراپە.

Turkeypurge

H.J