مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌سه‌ر پێكهێنانی حكوومه‌ت كۆبووه‌وه‌

په‌یوه‌ندییه‌ سیاسییه‌كان ته‌وه‌ری دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو

K24- سلێمانی:

مەكتەبی سیاسی یەكێتی بۆ تاوتوێكردنی پێكھێنانی كابینەی نوێى حكوومه‌ت و پەیوەندییە سیاسییەكانیان كۆبووەوە.

پەیامنێری كوردستان24 لە سلێمانی رایگەیاند، كۆبوونه‌وه‌ی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو.

ئاماژەی بەوەشدا، كۆبوونەوەكە كۆبوونەوەیەكی ئاسایی ھەفتانە بوو و، تاوتوێی پەیوەندییە سیاسییەكانیان لەگەڵ لایەنەكانی دیكە، بە تایبەت له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان كردووە.

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانیش، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسیان لە پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەت و بارودۆخی سیاسی ھەرێمی كوردستان و عێراق كردووە.

چەند رۆژێكە گفتوگۆی نێوان پارتی و یەكێتی لەبارەی پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەت وەستاون و دیاریش نییە كەی كۆبوونەوەكان دەستپێدەكەنەوە.

H.B