یه‌په‌گه: وه‌ڵامی هێرشی رژێمی سووریا ده‌ده‌ینه‌وه
"هەڵوێستی رووسیا لە سووریا لاوازە"
K24 - ھەولێر
یه‌په‌گه رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر رژێمی سووریا هێرشی سه‌ر ناوچه‌كانیان بكات، وەڵامیان دەبێت.
نووری مه‌حموود، گوته‌بێژی یەكینەكانی پاراستنی گەل (یه‌په‌گه) بە كوردستان24ی راگەیاند: "ئه‌گه‌ر رژێمی سووریا هێرشی سه‌ر ناوچه‌كانی ژێر دەستی ئێمە بكات، ئه‌وا چۆن داعشمان تێك‌شكاند، به هه‌مان شێوه وه‌ڵامی رژێم ده‌دەینەوە و هێرشه‌كه‌یان تێكده‌شكێنین".
گوتیشی: "ئێمە دەمانەوێت سیستمی دیموكراسی لە سووریا پەیڕەوبكرێت و ھەموو لایەنەكان كۆبكاتەوە".
گوتەبێژی یەپەگە راشیگەیاند: "هەڵوێستی رووسیا لە سووریا لاوازە و هیچ کاریگەرییەکی لەسەر رژێمی ئەسەد نییە، رووسیا لە رێگەی تورکیاوە بازرگانی بە سووریا دەکات".
ھ.م