نێچیرڤان بارزانی دڵنیایی دەداتە خەڵکی هەرێمی کوردستان

"داهاتوویەکی گەش چاوەڕێی هەرێمی کوردستانە"

K24 – هه‌ولێر:

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکوومەت هەرێمی کوردستان دڵنیایی دەدات بە خەڵکی کوردستان کە داهاتوویەکی گەش چاوەڕێیانە.

لە مەراسیمی بەخشینی خەڵات بە كەلیموڵڵا تەوەحودی، مێژوونووسی ناوداری کورد، لە رۆژی رۆژنامەگەری کوردی، نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند: "شەش مانگ پێکهێنانی حکوومەت دواکەوتووە، بەڵام هەمووان دڵنیا دەکەینەوە کە حکوومەت پێکدەهێنرێن".

راشیگەیاند: "کێشەکان بەشێکن لە دیموکراسی و دەمانەوێت هەموو لایەنەکان بەگوێرەی دەنگەکانیان پشکیان بەر بکەوێت".

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دڵنیایی دا و رایگەیاند: "رۆژانێکی خۆشتر چاوەڕێی هەرێمی کوردستان دەکات و بەرەو کوردستانێکی بەهێز هەنگاو دەنێین".

H.J