یوڤێنتۆس له‌سه‌ر داوای كریستیانۆ هه‌وڵ بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه ده‌دات
یوڤی ده‌یه‌وێت ئه‌م یاریزانه بۆ هاوكاریكردنی كریستیانۆ بگوازێته‌وه
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كی راگه‌یاندنی ئیتاڵیا، كریستیانۆ رۆناڵدۆ پێشنیازی بۆ به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی كردووه له هاوینی ئه‌مساڵ به زووترین كات محه‌مه‌د سه‌ڵاح بگوازنه‌وه.
رۆژنامه‌ی لاگازێتا دیللۆ سپۆرتی ئیتاڵیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه محه‌مه‌د سه‌ڵاحی میسری له‌سه‌رووی داواكراوه‌كانی یوڤێنتۆسه بۆ وه‌رزی داهاتوو.
یانه‌ی یوڤێنتۆس كه بۆ هه‌شته‌مین ساڵ له‌سه‌ریه‌ك بووه پاڵه‌وانی خولی ئیتاڵیا، به‌ڵام ئه‌م وه‌رزه له بردنه‌وه‌ی نازناوی چامپیۆنزلیگ شكستی هێنا، بۆیه ده‌یه‌وێت بۆ وه‌رزی داهاتوو به گواستنه‌وه‌ی هێرشبه‌رێك هێڵی پێشه‌وه‌ی به‌هێزتر بكات و ببێته پاڵپشتێكی گه‌وره‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه، دوای ئه‌وه‌ی یوڤێنتۆس له چامپیۆنزلیگ دوورخرایه‌وه، كریستیانۆ جۆرێك له نائومێدی بۆ به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی پێشان داوه، بۆیه داوای كردووه به زووترین كات ئه‌ستێره‌ی نوێ بۆ ریزه‌كانی خانمه‌پیره‌كه بگوازنه‌وه.
محه‌مه‌د سه‌ڵاح ئه‌م وه‌رزه له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان 46 یاری كردووه، 23 گۆڵ و 11 ئاسیستی تۆمار كردووه و له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌شی گه‌یشتۆته قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ.
