"رێگای زه‌مینی نێوان عێراق و سووریا ده‌كرێته‌وه"
دوای 5 ساڵ یه‌كه‌م كاروانی زیاره‌تكارانی عێراقی چوونه سووریا
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 22/4/2019 سه‌رچاوه‌یه‌ك له هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری عێراق ئاشكرایكرد، دوو كاروانی زیاره‌تكارانی عێراقی به رێگای زه‌مینی چوونه‌ته ناو سووریا، پێده‌چێت ئه‌وه‌ش هه‌نگاوی یه‌كه‌می كردنه‌وه‌ی سنووری زه‌مینی نێوان هه‌ر دوو وڵات بێت".
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت: "دوو كاروانی زیاره‌تكارانی عێراقی، به رێگای زه‌مینی به‌ره‌و مه‌زارگای سه‌یده زه‌ینه‌ب له سووریا رۆشتوون، ئه‌و پهڕینهوهیهش وه‌ك تاقیكردنه‌وه و به هه‌نگاوی یه‌كه‌می راگه‌یاندنی سه‌رله‌نوێ كردنه‌وه‌ی سنووری زه‌مینی نێوان عیراق و سووریا داده‌نرێت".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "كاروانه‌كان به رێگای ده‌روازه‌ی سنووریی قائیم تێپه‌ڕیوون كه له ساڵی 2014 وه و پاش ئه‌وه‌ی داعش ناوچه‌كه‌ی داگیركرد داخرابوو.
مانگی رابردووش ده‌سته‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كان رایگه‌یاندبوو، سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی سنووریی قئیمی پارێزگای ئه‌نبارن له نێوان عێراق و سووریا و به‌م زووانه به فه‌رمی ده‌كرێته‌وه.