سەرۆک بارزانی دهستخۆشیی له کەلیموڵڵای تەوەحودی كرد
"گەورەترین ئاواتی ژیانم وەدی هاتووە"
K24 – ههولێر:
سەرۆک مەسعود بارزانی لە میانی پێشوازیکردنی لە کەلیموڵڵای تەوەحودی، بە هۆی زیندووڕاگرتنی هونەر و کولتووری کوردیی خۆراسان، سوپاسی دەکات. تەوەحودیش دەڵێت: "گەورەترین ئاواتی ژیانم بەدی هاتووە".
ئەمڕۆ سێشەممە 23/04/2019، سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازیی لە مێژوونووس، رۆشنبیر و هونەرمەندی ناوداری کوردی خوراسان، کەلیموڵڵای تەوەحودی کرد.
لەو دیدارەدا، کەلیموڵڵای تەوەحودی سوپاسی سەرۆک بارزانی کرد و رایگەیاند، کە ئێستا گەورەترین ئاواتی ژیانی وەدی هاتووە.
دواتر کورتەیەکی لەسەر مێژووی کوردی خۆراسان و سەرجەم کتێب و نووسینەکانی خۆی لە بواری مێژوو، ئەدەب، هونەر و دۆخی ئێستای ئەو بەشەی گەلەکەمان لەو ناوچەیە، خستەڕوو.
هەر لە دیدارەكەدا سەرۆك بارزانی وێڕای بەخێرهێنانی گەرمی تەوەحودی، سوپاسی هەوڵ و ماندووبوونەکانی کرد بۆ نووسینەوەی مێژووی بەشێکی گرنگی گەلی کورد.
هەروەها، دەستخۆشیی لێ کرد بۆ هەوڵەکانی لە بواری زیندووڕاگرتنی هونەر و کولتووری کوردیی خۆراسان و هیوای سەرکەوتنی لە کار و پڕۆژەکانی داهاتوویدا بۆ خواست.

H.J