كەشناسی باری كەشوھەوای راگەیاند

كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

K24 - ھەولێر

بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە، بە گوێرەی پێشبینییەكان، ئەمڕۆ ئاسمانی ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان ساماڵ و پەڵە ھەور و ھەوری تەواودا دەبێت، لە پارێزگاكانی ھەولێر و دھۆكیش ئەگەری بارانبارین ھەیە.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ

لە بارەی كەشوھەوای سبەی، كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی چوارشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان ساماڵ و پەڵە ھەوردا بێت و لە ناوچە شاخاوییەكانی سنووری پارێزگای دھۆكیش ئەگەری بارانبارین ھەبێت.

پێشبینییەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی
پێشبینییەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی