داعش بەرپرسارێتیی هێرشە تیرۆریستییەکانی سریلانکای گرتە ئەستۆ
K24 – ههولێر:
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاوی کردەوە، رێکخراوی داعش بەرپرسیارێتیی هێرشە تیرۆریستییەکانی وڵاتی سریلانکای گرتووەتە ئەستۆ.
پێشتریش، جێگری وەزیری بەرگریی وڵاتی سریلانکا رایگەیاندبوو: "هێرشەکان لە لایەن چەند گرووپێکی ئیسلامی ئەنجام دراون و بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، تۆڵەکردنەوە بووە لە هێرشەکانی وڵاتی نیوزیلاند".
رۆژی یەکشەممەی رابردوو، هەشت تەقینەوەی یەك بە دوای یەك، لە کۆلۆمبۆی پایتەختی سریلانکا لە ژمارەیەك ھۆتێل و كڵێسا روویان دا، بە هۆیانەوە 320 کەس کوژران و 500 دیکەش بریندار بوون.
H.J