نزیكەی 60 ملیۆن دۆلار له مووسڵ دیار نامێنێت
"له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان 14 به‌رپرس ده‌ستگیر كراون"
K24 - ھەولێر
ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی عێراقی به ئاژانسی دهنگوباسی فه‌ڕه‌نسی-یان راگه‌یاندووه، له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی عێراق له گه‌نده‌ڵییه‌كانی به‌رپرسانی پارێزگای نه‌ینه‌وا، ده‌ركه‌وتووه كه نزیكه‌ی 60 ملیۆن دۆلار دیار نه‌ماوه، كه زۆربه‌ی ئه‌و پاره‌یه له‌لایه‌ن وڵاتانه‌وه بۆ نۆژەنكردنەوەی ئەو پارێزگایه ته‌رخان كرابوو.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ی ئه‌ی ئێف پی، له دوای نقوومبوونی به‌له‌مه‌كه‌ی شاری مووسڵ، كه بووه هۆی خنكانی سه‌دان كه‌س، ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی عێراق ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و پارێزگایه كرد و له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانیشدا بۆیان ده‌ركه‌وتووه، كه زۆربه‌ی ئەو هاوكارییه داراییانەی بۆ ئه‌و پارێزگایه ته‌رخان كراون، له‌لایه‌ن به‌رپرسانی نه‌ینه‌واوه دزراون و بڕی پاره دزراوه‌كه‌ش نزیكه‌ی 60 ملیۆن دۆلاره.
به‌رپرسانی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی عێراق ئه‌وه‌شیان ئاشكرا كردووه، كه ته‌نیا شه‌ش ملیۆن دۆلار له‌و بڕه پارەیە به ده‌ستی ده‌سته‌كه‌یان گه‌یشتووه و به تۆمه‌تی تێوه‌گلان له گه‌نده‌ڵی، 14 به‌رپرسی ئه‌و پارێزگایه ده‌ستگیر كراون.
ھ.م