هیندووسەکان بە ئاگر یەکدی پیرۆز دەکەن

شەڕەکە گەرمە و ئەوەی بسوتێ پیرۆز دەبێت

K24 – هه‌ولێر:

دورگا یاخود دێڤی ناوی خواوەندی جەنگی هیندوسەکانە و بەگوێرەی بیروباوەڕی هیندووسەکان، دورگا دژی شەیتان و دێوەزمەکان دەجەنگێت کە دەیانەوێت ئاشتی نەهێڵن.

دورگا نیشانەی سەرکەوتنی خودایە بەسەر شەیتاندا، باوەڕدارانی دەڵێن، ئەو خواوەندە ناهێڵێت شەیتان هەمیشە بژی و نەخۆشی و ترس بڵاوبکاتەوە.

ساڵانەی هیندووسەکان مەراسیمی جیاواز بۆ پەرستنی ئەو خواوەندە رێکدەخەن و لە مەراسیمەکەدا سەدان پیاو دار و گەڵای دارخورما ئاگر دەدەن و دەیگرنە یەک تاکو بە پریشکی ئاگرەکە یەکتر پیرۆز بکەن.

سایتی ئاڕ تی رووسی، مەراسیمی ئەمساڵی هیندووسەکانی لە شاری مانگالۆری هیندستان نیشان دەدات کە لە پەرستگایەک بەڕێوەدەچێت و ماوەی هەشت رۆژ بەردەوام بێت.

H.J