شادی نه‌وزاد: شاسوار و بانده‌كه‌ی هه‌ڕه‌شه‌مان لێ ده‌كه‌ن
"چاوه‌ڕوانی بڵاوكردنه‌وه‌ی فیلمی رووتی خۆت به"
K24 – هه‌ولێر:
ناكۆكییه‌كانی ناو "جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ" روویان له ته‌قینه‌وه كردووه، ژنه په‌رله‌مانتارێكی ئه‌و "جوڵانه‌وه"یه‌ش ئاشكرای كرد، كه نامه‌یه‌كی بۆ ره‌وانه كراوه و تێیدا نووسراوه: "چاوه‌ڕوانی بڵاوكردنه‌وه‌ی فیلمی رووتی خۆت به".
"نه‌وه‌ی نوێ" بۆ یه‌كه‌مجار وه‌ك لیستێكی په‌رله‌مانیی، به‌شداری له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له 12ی ئایار/ مایۆی 2018دا كرد و چوار كورسی په‌رله‌مانی به‌ده‌ست هێنا.
دره‌نگانێكی شه‌وی (21ی نیسان/ ئه‌پریڵی 2019)، هه‌ریه‌ك له "رابوون مه‌عروف" و "سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین" له په‌رله‌مانی عێراق، به‌یاننامه‌یه‌كیان له دژی سه‌رۆكی "جوڵانه‌وه"كه‌یان بڵاو كرده‌وه.
له به‌یاننامه‌كه‌یاندا هاتبوو، "بە ئامانجی تێپەڕاندنی ھەموو مۆدێل و ئەزمونی سیاسیی تەقلیدی و زاڵ و باو، دەستیان بۆ دامەزراندنی نەوەی نوێ برد، به‌ڵام لئێستا ھەموو دەزگا و ئۆرگانە گرنگەکانی بڕیاردان له جوڵانه‌وه‌كه‌دا پەراوێز خراون و بڕیاری دەستەجەمعی تێدا نەماوە".
هه‌روه‌ها هاتبوو: "جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ بە جۆرێك لەگەڵ خێزان و بزنس تێکەڵ کراوە، كه جیاکردنەوەیان سەخت بێت".
ئه‌م به‌یاننامه‌یه، دوای ئه‌وه هات، كه كه‌سی یه‌كه‌می "جوڵانه‌وه"كه، خوشكێكی خۆی كرده جێگر و كه‌سی دووه‌می "جوڵانه‌وه"كه‌یان.
ئه‌و "جوڵانه‌وه"یه له هه‌ڵبژاردنی (30ی ئهیلوول/ سێپتێمبه‌ری 2018)ی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستانیشدا به‌شداری كرد و له كۆی 111 كورسیی په‌رله‌مان، توانی ببێته خاوه‌نی هه‌شت كورسی.
له وه‌ڵامی به‌یاننامه‌ی دوو په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی به‌غداشدا، رۆژی (22ی نیسان/ ئه‌پریڵی 2019)، "شاسوار عه‌بدولواحید"، كه‌سی یه‌كه‌می "جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ"، له رێی لاپه‌ڕه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك رایگه‌یاند، "متمانەمان پێکردن. وەک هاوڕێیەکی دڵسۆز لەگەڵیان دەبوین. باسی خەونی گەورەمان بۆ دەکردن، بەڵام بە داخەوە کە لەم رۆژگارەدا تەنها بە هۆی پارە و پۆستەوە هاوڕێی راستەقینەت بۆ دەردەکەوێت، بەڵێنێکە و داومانە کە قەت هاووڵاتییانی خۆمان و ئەوانەی، کە متمانەیان پێکردووین، متمانەکەیان نادۆڕێنین، خۆڕاگر بن و دڵنیا بن کە نەوەی نوێ رۆژ بە رۆژ بەهێزتر دەبێت".
وه‌ڵامه‌كه‌ی "شاسوار عه‌بدولواحید" زۆر كاتی به‌سه‌ردا تێنه‌په‌ڕی، كه ناكۆكییه‌كانی ناو "جوڵانه‌وه‌كه" گه‌یشتنه فراكسیۆنه‌كه‌یان له په‌رله‌مانی كوردستان و چوار په‌رله‌مانتار پشتیوانی هه‌ڵوێستی دوو په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی به‌غدایان كرد.
چوار ئه‌ندامی فراكسیۆنی "نه‌وه‌ی نوێ" له په‌رله‌مانی كوردستان، رۆژی 22ی نیسان/ ئه‌پریڵی 2019، به‌یاننامه‌یه‌كیان له باره‌ی كێشه‌كانی ناوخۆی "جوڵانه‌وه"كه‌یان بڵاو كرده‌وه و تێیدا پشتیوانیان بۆ به‌یاننامه‌كه‌ی كوتله‌كه‌یان له به‌غدا ده‌ربڕی.
له به‌یاننامه‌كه‌یاندا هاتبوو: "ئێمە پێمانوایە راگەیاندنەکەی ئەنجومەنی باڵای نەوەی نوێ و فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رووناکی خستووەتە سەر کێشە و بابەتی گرنگ و دەبێت لەبەرچاو بگیرێت".
ئه‌و به‌یاننامه‌یه به واژۆی هه‌ر یه‌ك له "شادی نەوزاد، کاوە عەبدولقادر، سیروان بابان و مەم بورهان قانع "ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان بڵاو كرایه‌وه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به خاڵێكی دیكه كرابوو، ئه‌ویش هه‌ڕه‌شه‌ی "ناوزڕاندن"، "ئابڕووبردن"، "درۆ" و "بوختان" كراوه و تێیدا هاتبوو: "لە ململانێ سیاسییەکانی کوردستاندا، روویداوە دەزگا جاسووسییەکان پەنا بۆ ناوزڕاندن و ئابڕوبردن و درۆ و بوختان دەبەن، بەڵام جێگای داخە خەڵکانێک کە خۆیان بە بەشێک لە ئۆپۆزیسیۆن بزانن، پەنابەرنە بەر تەخوین و ناوزڕاندن و دروستکردنی تۆمەتی ئەخلاقیی بێبنەما بۆ کەسە نزیکەکانی خۆیان".
هاوكات دوێنێ سێشه‌ممه (23ی نیسان/ ئه‌پریڵی 2019)، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئینستگرام، "شاسوار عه‌بدولواحید" رایگه‌یاند، "چاوەڕوان بن دوو رۆژی تر دێمەوە خزمەتتان، هەمووتان دڵنیا بن کە راستگۆیی و ئەخلاقی جوان و دڵ‌پاکی سەردەکەوێت، خۆفرۆشی و نامەردی و نمەک سوێران بێبەهاترین خەڵکانێکن لای کۆمەڵگه".
دروستبوونی ئه‌و ناكۆكییانه شه‌پۆلێكی شه‌ڕی ده‌روونی و میدیایی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌دوادا هات. تێیدا لایه‌نگرانی "شاسوار عه‌بدولواحید" له رێی پهیجهكانیانهوه هێرشیان كرده سه‌ر كه‌سایه‌تیی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی ره‌خنه‌یان له "شاسوار" گرتبوو.
له نوێترین پێشهاتیشدا، ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانتاری ئه‌و "جوڵانه‌وه‌یه" له په‌رله‌مانی كوردستان، شادی نه‌وزاد، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "بانده‌كه‌ی شاسوار عه‌بدولواحید هه‌ڕه‌شه‌م لێ ده‌كه‌ن".
گوتیشی: "شاسوار و بانده‌كه‌ی ده‌یانه‌وێت جوڵانه‌وه‌كه به‌ره‌و ئاقارێكی دیكه به‌رن. هه‌ڕه‌شه‌مان لێ كراوه. تووشی شۆك بووین له‌و شێوازی مامه‌ڵه‌یه‌ی كه له‌گه‌ڵماندا كراوه".
شادی نه‌وزاد باسی له‌وه‌ش كرد، "له چالاكییه‌كانی جوڵانه‌وه‌كه‌دا، كه‌سانێك له ده‌ره‌وه‌ی وڵات گه‌ڕاونه‌ته‌وه و له سلێمانی به‌شداریی چالاكییه‌كانیان كردووه، شه‌و له كابینه‌كانی چاڤی لاند و شوقه‌كانی گوندی ئه‌ڵمانی ماونه‌ته‌وه، كامێرای شاراوه و چاودێریان بۆ دانراوه و ژیانی تایبه‌تییان وێنه گیراوه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و رێگه‌یه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان لێ بكرێت".
ئاشكراشی كرد، نامه‌یه‌كی بۆ نێردراوه و تێیدا نووسراوه: "چاوه‌ڕوانی بڵاوكردنه‌وه‌ی فیلمی رووتى خۆت به".
شادی نه‌وزادی په‌رله‌مانتار پرسیاری كرد، "ئه‌م بانده ئه‌گه‌ر به‌و جۆره مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی جوڵانه‌وه‌كه و هاوڕێكانی خۆیان بكه‌ن، ده‌بێت چۆن چۆنی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و كچه تازه پێگه‌یشتوانه بكه‌ن، كه رۆژانه سه‌ردانی ناوه‌ند و ئۆفیسه‌كانی نه‌وه‌ی نوێ ده‌كه‌ن".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره جه‌ختی كرده‌وه، له رێی دادگاوه دۆسییه‌كه دژی "شاسوار" ده‌جوڵێنێت و گوتی: "داوای له‌سه‌ر تۆمار ده‌كه‌م. ئه‌وه‌ی ده‌گوزه‌رێت باندگه‌راییه".