كۆنفڕانسی لالش باس لە قوربانیانی دەستدرێژیی سێکسی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی دەکات
چواره‌مین كۆنفڕانسی لالش، به سپۆنسه‌ری میدیایی كوردستان 24 دەستی پێ کرد
K24 – هه‌ولێر:
ئەمڕۆ چوارشه‌ممه، 24ی نیسان/ ئه‌پریلی 2019، چواره‌مین كۆنفڕانسی لالش، به سپۆنسه‌ری میدیایی كوردستان 24، له هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵڵا له هه‌ولێر بەڕێوە دەچێت و ماوه‌ی دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت.
د. مۆنیکا هاوسەر، دامەزرێنەری رێکخراوی مۆنیکا مۆندیال بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە سەرەتای دەست پێکردنی کۆنفڕانسەکە رایگەیاند: "دەمەوێت دەستخۆشیی لە چالاکانی کورد و عێراق بکەم ،کە کار بۆ مافەکانی مرۆڤ دەکەن و لە کاتی جینۆساید و ئەو کارەی بەسەر ئێزدییەکاندا هات، کاردانەوەی خێرایان هەبوو".
راشیگەیاند: "پێزانینم هەیە بۆ ئەوەی بەرامبەر بە پەنابەران کردووتانە، دەبێت ئەڵمانیا لە ئێوەوە فێر بێت، پاشان هەموو وڵاتانی دیکەی ئەوڕوپا".
له یه‌كه‌م پانێڵی چواره‌مین كۆنفڕانسی لالشدا، بارودۆخی یاسایی و كۆمه‌ڵایه‌تیی دایكان و ئه‌و منداڵانه باس ده‌كرێت، كه له ئه‌نجامی ده‌ستدرێژیی سێكسی له‌دایكبوونه.
له پانێلی دووه‌مدا هۆكاری كۆچكردن، به‌تایبه‌تی له نێو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئاییینهكان بۆ زامنكردنی ژیانێكی ئارام، ده‌خرێته‌ڕوو.
له پانێلی سێیه‌میشدا، باس له ریفۆرمی بونیادنانی ئاشتی و كۆتاییهێنان به شه‌ڕ و ململانێكان ده‌كرێت، پانێلی چواره‌م و كۆتایی رۆژی یه‌كه‌م كۆنفڕانسه‌كه، تایبه‌ت ده‌بێت به تاوتوێكردنی دیدگا بۆ دوارۆژ و دیدی لاوان بۆ پێكه‌وه‌ژیان.
H.J