ئه‌نجومه‌نی رۆحانی ئێزدی هه‌ڵوێستی خۆی له باره‌ی رزگاربووانی ژێرده‌ستی داعش راگه‌یاند
داوایه‌ك ئاراسته‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌نجومه‌نی باڵای رۆحانی ئێزدییان رایگه‌یاند، به شانازییه‌وه هه‌موو رزگاربووانی ژێر ده‌ستی داعش قه‌بووڵ ده‌كه‌نه‌وه و داوایه‌كیش له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی ئه‌نجومه‌نه‌كه، هه‌موو ئه‌وانه‌ی له ژێر ده‌ستی داعش رزگاریان بووه، قه‌بووڵ ده‌كرێنه‌وه و پێیانوایه، ئه‌وه‌ی به‌سه‌ریاندا هاتووه، له ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی ئه‌وان بووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، ئه‌نجومه‌نی رۆحانی ئێزدیان دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، دوای تێكشكاندنی داعش، شاندێكیان ناردووه‌ته سووریا بۆ سۆراخكردن به دوای بێسه‌روشوێنبووانی ئێزدی، كه پێشتر رێكخراوی داعش رفاندبوونی.
ئه‌نجومه‌نی رۆحانی راشیده‌گه‌یه‌نێت، ئێزدییه‌كان به درێژایی مێژوو بوونه‌ته قوربانی، بۆیه به‌و په‌ڕی شانازی و مرۆییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رزگاربووان ده‌كه‌ن، هاوكات داواش له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات له رێگه‌ی پرۆگرامی تایبه‌ته‌وه، هاوكاری رزگاربووان بكه‌ن.

ئ. م