وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
سه‌ردانی هه‌ولێر، به‌غدا و به‌سره‌ش ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
بڕیاره یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو 28ی نیسان/ ئه‌پریلی 2019، مه‌ولوود چاوشئۆغلو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، سه‌ردانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بكات.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، بڕیاره له‌و گه‌شته‌دا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، سه‌ردانی به‌غدا، به‌سره و هه‌ولێر بكات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای حكوومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستانیش كۆببێته‌وه.
پێشتر محەممەد كایا، سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی دیاربەكری باكووری كوردستان لە كاتی سەردانكردنیان بۆ دامەزراوەی كوردستان24 راگەیاندبوو، ھەفتەی داھاتوو مەولوود چاوش‌ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی توركیا سەردانی ھەرێمی كوردستان دەكات.