پێشنیازی دواخستنی هه‌ڵبژاردن له كه‌ركووك ده‌كرێت
پارتی: له‌م دۆخه‌دا هه‌ڵبژاردن له كه‌ركووك له به‌رژه‌وه‌ندیی كورد و توركماندا نییه
K24- هه‌ولێر:
له باره‌ی ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له كه‌ركووك، بەرپرسێکی پارتیی دیموكراتی كوردستان ئاشکرای دەکات، كه وادەیەکیان بۆ ئاساییکردنەوەی بارودۆخی کەرکووك داوەتە لایەنە عێراقییەکان و دەشڵێت: "بەم دۆخەوە هەڵبژاردن لە کەرکووك بکرێت، کورد بە پلەی یەكەم و دواتر تورکمانەکانیش. زیانمه‌ند ده‌بن".
کورد و تورکمان لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردنن، له به‌رامبه‌ردا بەپرسێکی یەکێتی دەڵێت: "پارتی و یەکێتی لەبارەی کاتی دواخستنی هەڵبژاردن بۆچوونیان جیاوازە".
له‌م باره‌یه‌وه محەممەد خورشید، بەرپرسی لقی سێی کەرکووکی پارتیی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: "کورد و تورکمان لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردنن بۆ دوای ئاساییکردنەوەی بارودۆخی کەرکووك".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی كه‌ركووك لە بارەی ئاساییکردنەوەی دۆخی کەرکووکیش دەڵێت: "کاتێکمان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی کەرکووك دیاری کردووە، گفتوگۆی ئاساییکردنەوەی دۆخی کەرکووكیش لەنێوان حکوومەتی عێراق و حكوومه‌تی داهاتووی هه‌رێمی كوردستاندا ده‌بێت".
له‌كاتێكیشدا کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق پێشنیازی کردووە، مانگی 11ی ئەمساڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان ئەنجام بدرێت و هێشتاش بریاری کۆتایی له‌م باره‌یه‌وه نەدراوە، بەڵام ده‌ست به ئامادەکارییەکانی پرۆسه‌كه کراوە. سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته‌ش شەمسەدین مەحموود، لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی لە کەرکووك دەڵێت: "پارتی و یەکێتی لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردنن، بەڵام لەبارەی کاتی دواخستنەکە بۆچونیان جیاوازە".
بە گوێرەی زانیارییەکانی کوردستان 24 لە نێوان پارتی و یەکێتی گفتوگۆ لەبارەی دواخستنی هەڵبژاردنەکان بۆ ساڵی 2020 کراوە, بەڵام تا ئێستا نەگەیشتوونەتە رێککەوتن, پارتی دەڵێت: بەم بارودۆخەوە بەشداریی هەڵبژاردنەکان ناکات، تا لە رووی سیاسی و سەربازی و ئیدارییەوە، دۆخی شاره‌كه ئاسایی نەکرێتەوە.
هه‌رچه‌نده کۆمسیۆنی سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان له عێراقدا مانگی 11ی ئەمساڵی دەستنیشان کردووە, بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان، بەڵام ھێشتا شێوازی دەنگدان بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه، كه ئاخۆ ئەلیکتڕۆنی، یان بە دەست ده‌بێت، یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه، چونکە بەشێك لە لایەنە شیعەکانی عێراق لەگەڵ ئەوەدان، ھەڵبژاردن بە دەست بێت و ئه‌لیكتڕۆنی نه‌بێت، بەڵام کۆمسیۆن دەیەوێت جارێکی دیکە ئەلیکتڕۆنی بێت.
H.B