لیژنه‌ی فیدراڵی بۆ كاروباری ئابووری و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بنه‌وه‌

"كۆبوونه‌وه‌كه‌ راوێژكاری و سه‌ره‌تاییه‌ و له‌ كابینه‌ی نوێدا هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ده‌درێت"

K24 - هه‌ولێر:

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 28/4/2019 ، شاندێكی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراق بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر كێشه‌كانی نێوانیان كۆده‌بنه‌وه و جگه‌ له‌ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و ژماره‌یه‌ك له‌ وه‌زیر و راوێژكارانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌كه‌ ده‌كات‌. كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌نێوان لیژنه‌ی فیدراڵی بۆ كاروباری ئابووری و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت.

ئاراس ئه‌حمه‌د په‌یامنێری كوردستان 24 له‌ شاری هه‌ولێره‌وه‌ كه‌ كۆبوونه‌وه‌ هاوبه‌شه‌كه‌ی تێدا ئه‌نجام ده‌درێت رایگه‌یاند: "بڕیاره‌ شاندی حكوومه‌تی عێراق كاتژمێر یازده‌ یان نیو كاتژمێر دواتر بگه‌نه‌ هه‌ولێر و كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیان له‌گه‌ڵ شاندی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێبكات، هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كان كراوه‌ و ناوی ئه‌ندامانی شانده‌كه‌ی به‌غدا و هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر مێزی كۆبوونه‌وه‌كه‌ دانراوون كه‌ ژماره‌یه‌ك وه‌زیری هه‌ر دوولا به‌شدارن و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و مه‌سروور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌كه‌ ده‌كات".

هه‌روه‌ها گووتی: "كۆبوونه‌وه‌كه‌ زیاتر راوێژكاریی و سه‌ره‌تاییه‌ و وه‌ك ئاماده‌سازییه‌كه‌ بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر له‌ كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا".

پێكهاته‌ی شاندی هه‌رێمی كوردستان

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان

قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران

مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و كاندیدی پارتی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

كه‌ریم شنگال، وه‌زیری ناوخۆ

عه‌لی سندی وه‌زیری پلاندانان

رێكه‌وت حه‌مه‌ ره‌شید، وه‌زیری ته‌ندرووستی

خالید دۆسكی، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان

له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی دیكه‌ له‌ به‌رپرسانی ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

پێكهاته‌ی شاندی حكوومه‌تی عێراق

فوئاد حسێن، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروباری دارایی و وه‌زیری دارایی عێراق

نووری سه‌باح حه‌مید، وه‌زیری پلاندانانی عێراق

عه‌بدولئه‌میر مایح مازی، وه‌زیری رۆشنبیری

محه‌مه‌د هاشم عه‌بدولحه‌مید، وه‌زیری بازرگانی

ساڵح عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د، وه‌زیری پیشه‌سازی و كانزاكان

حه‌مید نه‌عیم خزه‌یر، ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران

ماهر حه‌ماد جوهان، بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی عێراق

سامی ره‌ئووف ئه‌عره‌جی، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی نیشتمانیی وه‌به‌رهێنان

كازم محه‌مه‌د جه‌وادو راوێژكاری ئابووری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق

حسێن عه‌لی داود، سه‌رۆكی ده‌زگای پێوانه‌سازی و كۆنترۆڵی جۆری وه‌زاره‌تی پلاندانان

هه‌نا ئیسماعیل ئیبراهیم، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی یاسایی وه‌زاره‌تی پلاندانان

فه‌لاح جاسم محه‌مه‌د، راوێژكاری وه‌زاره‌تی نه‌وت

ساڵح حسێن جه‌بر، وه‌زیری كشتوكاڵی عێراق

عه‌لی محه‌ن ئیسماعیل، پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراق

سه‌ڵاح نووری خه‌ڵه‌ف، سه‌رۆكی دیوانی چاودێریی دارایی

حه‌سنین فوئاد كازم، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی یاسایی له‌ ئۆفیسی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق

هه‌یسه‌م كازم، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سكرتارییه‌تی كاروباری ئابووری

مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح، راوێكاری دارایی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق

مونزر عه‌بدولئه‌میر ئه‌سه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌سته‌ی گشتی گومرگ

ساره‌ فوئاد محه‌مه‌د، راوێژكاری ئه‌ندام له‌ لیژنه‌ی كاروباری ئابووری

كازم محه‌مه‌د برسیم، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان