هێزە ئەمنییەکانی سریلانکا هەڵیانکووتایە سەر چەند حەشارگەیەکی داعش
هێزە ئەمنییەکان و داعش رووبەڕووبوونەوە
K24 – ههولێر:
لە رووبەڕووبوونەوەی نێوان هێزە ئەمنییەکانی سریلانکا و چەند تیرۆرستێکدا، 16 کەس، کە شەشیان منداڵن، گیانیان لە دەس تدا.
لە شارۆچکەی سەینتهاماروزو، هێزە ئەمنییەکان چوونە سەر ماڵێک، کە گومان دەکرا تۆمەتبارانی هێرشەکانی ئەم دواییەی وڵاتی سریلانکای تێدا بێت، دواتر رووبەڕووبوونەوە رووی داوە و 16 کەس کوژران، کە شەشیان له گومانلێکراوەکان بوون.
تاکو ئێستا پۆلیس ناسنامەی ئەو هاووڵاتییانە و پەیوەندییان بە تیرۆرستەکانەوە ئاشکرا نەکردووە.
ئەمەش لە کاتێدایە، دوێنێ هەینی، هێزە ئەمنییەکانی سریلانکا لە چەند ناوچەیەک دەستیان گرت بەسەر 100 هەزار بۆڵبرین و چەند جلوبەرگێکی سەربازی و ئاڵای داعش.

رێکخراوی داعش پێشتر بەرپرسیارێتیی خۆی لە هێرشەکانی سەر وڵاتی سریلانکا راگەیاندو کە بە هۆیانەوە لانی کەم 250 کەس کوژران و نزیکەی 500 دیکەش بریندار بوون.
CNN
H.J