كەشناسی باری كەشوھەوای راگەیاند
كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاو كردەوە، بە گوێرەی پێشبینییەكان، ئەمڕۆ ئاسمانی شارەكانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ و لەنێوان ساماڵ و پەڵە ھەوردا دەبێت، لە ھەندێك كاتیشدا دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور.

لە بارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی دووشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان نیمچە ھەور دەبێت.
