نێچیرڤان بارزانی: لهگهڵ بهغدا به هاوبهشی و گفتوگۆ و لێكتێگهیشتن كێشهكان چارهسهر دهكهین
کۆبوونەوەی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی بەغدا دەستی پێ کرد
K24 – ههولێر:
لە سەرەتای دەستپێکردنی کۆبوونەوەی شاندی باڵای هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق لە ھەولێر، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گەشبینیی خۆی بە کۆبوونەوەکە نیشان دا.
نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند: "وەك ھەمیشە ئەو ستراتیژییەی ئێمە بڕوامان پێیەتی ئەوەیە، كە دەبێ ھەموو پرسەكانی نێوان ھەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدڕاڵ بە گفتوگۆی بەردەوام و لەسەر بنەمای دەستووری عێراق چارەسەر بكرێن".
راشیگەیاند: "كۆبوونەوەی لەم شێوەیە، بەڵگەی ئەوەیە كە ئێمە باوەڕمان بە چارەسەری كێشەكانە، بە گفتوگۆ و لە یەكتر تێگەیشتن".
لە بەشێكی دیكەی وتارەكەیدا سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بە شاندی حكوومەتی عێراقی گوت: "کێشەکانی نەوت و ناوچە کێشە لەسەرەکان بە دەستوور چارەسەر دەکەین و رێکخستنی رسووماتی نێوان هەولێر و بەغداش، هەنگاوێکی باش بوو".
نێچیرڤان بارزانی، راشیگەیاند: "رێككەوتن لەسەر یەكخستنی رسوومات، ھەنگاوێكی گرنگە بۆ بە چوارچێوەكردنی سیاسەتی ھاوبەش، ھەرچەندە دەزانین لە جێبەجێكردنی ھەندێك كێشە ھەیە، بەڵام ئەركی ئێمەیە بە گیانی ھەماھەنگیی ھاوبەش ئەو ئاستەنگانە تێپەڕێنین و چارەسەریان بۆ بدۆزینەوە".
H.J