هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری كێشه‌كان رێككه‌وتن
به‌شێكی كێشه‌كان پێویستیان به داڕشتنی یاسای نوێ هه‌یه
K24 – هه‌ولێر:
شاندی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی عێراق له شاری هه‌ولێر كۆبوونه‌وه. هه‌ردوولا كۆبوونه‌وه‌كه‌یان به سه‌ركه‌وتوو وه‌سف ده‌كه‌ن. هه‌ردوو شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراق جه‌خت له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری كێشه‌كان به گوێره‌ی ده‌ستوور ده‌كه‌نه‌وه.
محه‌ممه‌د هاشم، وه‌زیری بازرگانی عێراق، كه به‌شداربووی كۆبوونه‌وه‌كه بووه ده‌ڵێت: هه‌ردوو حكومه‌ت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان رێككه‌وتوون، به‌ڵام به‌شێكی كێشه‌كان پێویستیان به داڕشتنی یاسای نوێ هه‌یه.
هاوكات ئامادەکاری دەکرێت، بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەی باڵای نێوان حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق، مەسروور بارزانی وەکو سەرۆکی کابینەی داھاتووی حکوومەتی ھەرێم، لە کۆبوونەوەکە بەشدارە، ھەولێر و بەغدا دەیانەوێت بناغەیەکی تۆکمە بۆ پەیوەندییەکانی داھاتوویان دابنێن، شاندی کوردستانیش باشترین کردنەوەی گرێکوێرەی ناکۆکییەکان بە ماددە دەستوورییەکان دەزانن.
عەلی سندی، وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ بە دەستپێشخەری فواد حوسێن، وەزیری دارایی عێراق بووە و دەستپێکێکی زۆر باشە دوای ماوەیەکی درێژ لە کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.
عەلی سندی گوتیشی: نیەتی هەرێمی کوردستان چارەسەرییە و بەردەوامیش دەبن لەسەر چارەسەری هەموو کێشەکان.