ئه‌نجوومه‌نی رووحانی ئێزدییه‌كان ره‌تیكرده‌وه ئه‌و منداڵانه‌ی باوكیان داعش بووه قبوڵ بكات
منداڵیان لێدزراوە ئێستاش دەبێت ھەر خۆیان باجی ھەڵەی گەورەکانیش بدەن
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی باڵای رووحانی ئێزدییه‌كان، ره‌تیكرده‌وه، رێگه به له خۆگرتنی ئه‌و منداڵانه بدات، كه له ئه‌نجامی ده‌ستدرێژی چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ر ژنانی ئێزدی له‌دایكبوون و وه‌ك به‌شێك له ئێزدییه‌كان هه‌ژماریان بكات.
هه‌فته‌ی رابردوو، ئه‌نجوومه‌نه‌كه بڕیارێكی ده‌ركردووه و تێیدا رایگه‌یاندووه، هه‌موو رزگاربووانی ده‌ستی داعش قبوڵ ده‌كرێنه‌وه، چونكه ئه‌وان له ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی خۆیان ده‌ستدرێژیان كراوه‌ته سه‌ر.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، شاندێكی پیاوانی ئاینی ئێزدی ره‌وانه‌ی سووریا ده‌كرێن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌دواداچوون بۆ پرسی رفێندراوه‌كانی ئێزدی بكرێت.
ئه‌نجوومه‌نه‌كه له باره‌ی بڕیاره‌كه‌یه‌وه، روونكردنه‌وه‌یه‌كی ده‌ركردووه و تێیدا نووسیویه‌تی: بڕیاری قبوڵكردنی ژن و منداڵانی رزگاربوو، ئه‌و منداڵانه ناگرێته‌وه، كه له ئه‌نجامی ده‌ستدرێژی سێكسی له‌دایكبوون، به‌ڵكو ته‌نیا ئه‌وانه ده‌گرێته‌وه، كه له دایك و باوكێكی ئێزدی له‌دایكبوون و له سه‌روبه‌ندی داگیركردنی شنگال له‌لایه‌ن داعشه‌وه رفێندرابوون.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، لە کەمپی شاریا لە دھۆك سەنتەرێک بۆ منداڵانی ئێزدی رزگاربووی دەستی داعش کراوەتەوە. لەو سەنتەرە منداڵان فێری چەندین وانەی ھونەری جیاجیا دەکرێن، بۆئەوەی جارێکی دیکە بەشێوەیەکی تەندروست بگەڕێنەوە ناو کۆمەڵگە.
کردنەوەی ئەم سەنتەرە لەکاتێکدایە کە ئەنجوومەنی باڵای رووحانی ئێزدی رەتیکردەوە، ئەو منداڵانەی کە باوکیان داعشە وەک ئێزدی وەریانبگرێتەوە.
بەگوێرەی ئاماری نووسینگەی رزگارکردنی ئێزیدییەکان سەربە حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە کۆی 6417 ئێزیدی رفێندراوی دەست داعش 3425 یان رزگار کراون.
لە کۆی 2992 منداڵ رفێندراویش 1921یان رزگاریان بووە. بەڵام دوایین بڕیاری ئەنجوومەنی باڵای رووحانی ئێزدییەکان رەتیکردەوە ئەو منداڵانەی باوکیان داعشە وەک ئێزدی وەربگرێتەوە لەم نێوانەشدا منداڵە بێدەسەڵاتەکان کە باوک و دایک و خوشک و برایان لەدەستداوە و منداڵیان لێدزراوە ئێستاش دەبێت ھەر خۆیان باجی ھەڵەی گەورەکانیش بدەن.