وەزیری دەرەوەی توركیا و بەرپرسانی باڵای ھەرێمی كوردستان كۆدەبنەوە
وەزیری دەرەوەی توركیا لە ھەولێرە
K24 - ھەولێر
ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی توركیا و بەرپرسانی باڵای ھەرێمی كوردستان لە ھەولێر كۆدەبنەوە.
دوای ئەوەی مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی توركیا گەیشتە ھەولێر بڕیارە ئەمڕۆ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ھەرێمی كوردستان، لەبارەی پەوەیوەندییە ئابووری و سیاسییەكانی ھەولێر و ئەنقەرە و شەڕی تیرۆر و بارودۆخی ناوچەكە كۆببنەوە.
بە گوێرەی زانیارییەكانی پەیامنێری كوردستان24، گرنگترین تەوەرەكانی كۆبوونەوەی نێوان بەرپرسانی باڵای ھەرێمی كوردستان و وەزیری دەرەوەی توركیا، پرسی نەوت و دەروازە سنوورییەكان دەبێت، توركیا بە نیازە دەروازەیەكی دیكەی سنووری لەگەڵ ھەرێمی كوردستان لە سنووری قەزاری مێرگەسۆر بكاتەوە، كە چەند ساڵێكە ئەو بابەتە لەنێوان ھەردوولادا باسی لێوەكراوە.
شەوی رابردوو وهزیری دهرهوهی توركیا له رێگهی فڕۆكهخانهی نێودهوڵهتی ههولێرهوه گهیشته ههرێمی كوردستان و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستانەوە پێشوازی لێكرا.
ھ.م