داعش تۆمارێكی ڤیدیۆیی نوێی به‌غدادیی بڵاو كرده‌وه
چه‌ند وێنه‌یه‌كی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، خه‌لیفه‌ی رێكخراوی داعشیان بڵاوكردووه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵده‌ری رۆیته‌رز، بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ سه‌رچاوه میدیاییه‌كانی داعش، گرته‌یه‌كی نوێ و چه‌ند وێنه‌یه‌كی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، خه‌لیفه‌ی رێكخراوی داعشیان بڵاوكردووه‌ته‌وه.
له دوای یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنی له 2014 و خوێندنه‌وه‌ی وتاری راگه‌یاندنی خیلافه‌ته‌كه‌ی له مزگه‌وتی نوری شاری مووسڵ، ئه‌مه دووه‌م ده‌ركه‌وتنی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادییه.
گرته ڤیدیۆكه، له لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی میدیایی فورقانی سه‌ر به داعش له چه‌ناڵێكی تێلیگرام بڵاوكراوه‌ته‌وه.
له گرته ڤیدیۆكه‌دا، ئه‌بو به‌كر به‌غدادی په‌یامێك ئاراسته‌ی ئه‌ندامانی داعش ده‌كات و تێیدا ئاماژه به كۆتایهاتنی شه‌ڕی باغۆز و به‌رده‌وامی شه‌ڕی ئاینه‌كان ده‌كات.