سه‌فین دزه‌یی: چاوشئۆغڵۆ دووپاتیكرده‌وه به‌رده‌وام ده‌بن له پشتیوانیكردنی هه‌رێمی كوردستان
ره‌تیكرده‌وه به دیاریكراوی پرسی نه‌وتیان تاوتوێ كردبێت
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌فین دزه‌یی رایگه‌یاند، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا جه‌ختی له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كردووه‌ته‌وه. ره‌تیشیكرده‌وه به دیاریكراوی پرسی نه‌وتیان تاوتوێ كردبێت.
له میانی به‌شداری له ژووری هه‌واڵی كوردستان24، سه‌فین دزه‌یی گوتی: "هاتنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان گرنگی خۆی هه‌یه. به تایبه‌تی دواجار كه سه‌ردانی به‌غدای كردبوو، سه‌ردانی هه‌ولێری نه‌كرد، خه‌ڵكانێك ته‌فسیری جیاجیایان بۆ ده‌كرد. هه‌ر ئه‌و كاتیش وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا په‌یوه‌ندی به سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كرد و رایگه‌یاند، به هۆی كێشه‌ی قه‌شه ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌وه ناچار بووه بگه‌ڕێته‌وه ئه‌نقه‌ره".
گوتیشی: "دیداره‌كان به رای من دیداری زۆر باش بوون. ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن، توركیا بایه‌خ به‌م ناوچه‌یه ده‌دات. ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی له نێوان هه‌ردوولا هه‌بوو، ئێستا خه‌ریكه بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر رێچكه‌ی جارانی خۆی و زیاتریش به‌ره‌و پێش بچێت. كۆمه‌ڵێك بابه‌ت هه‌ن، فاكته‌ری سه‌ره‌كین له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و ئه‌نقه‌ره. ئه‌وانیش بابه‌تی: ئه‌منی، ئابووری، وزه‌ن. هه‌روه‌ها ئه‌و بابه‌تانه‌ی پێشتر له نێوان ئه‌نقه‌ره و هه‌ولێر هه‌بووه، دووباره بژیێینه‌وه. كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌رێنی بوو".
هه‌روه‌ها گوتی: "په‌یوه‌ندی دوولایه‌نه و جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی باشی هه‌ولێر و ئه‌نقه‌ره و له‌و جێگه‌یه‌ی به‌جێمابوو له رابردوو، دووباره ده‌ستپێبكرێته‌وه و باشتر بكرێت".
سه‌فین دزه‌یی ئه‌وه‌شی گوت: "چاوشئۆغڵۆ له دانیشتنه‌كان گوتویه‌تی: ئێمه هاتووینه‌ته هه‌ولێر، پشتڕاستتان بكه‌ینه‌وه، له‌گه‌ڵتان ده‌بین، وه‌ك رابردوو، له داهاتووش به هه‌مان شێوه له خۆشی و ناخۆشیدا هاوكارتان ده‌بین. بۆ سه‌رمایه‌گوزاری زیاتری كۆمپانیا توركییه‌كان له هه‌رێم و ته‌واوكردنی پرۆژه ته‌واو نه‌كراوه‌كان. هه‌روه‌ها هه‌وڵبدرێت گرفتی كۆمپانیا توركییه‌كان له هه‌رێم چاره‌سه‌ر بكرێن".
ئاشكراشیكرد، "چاوشئۆغڵۆ، پشتڕاستیكرده‌وه، ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی هه‌رێم ده‌مێنێت وه‌ك چۆن له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستای هه‌رێم هه‌یه‌تی. له ئێستاشه‌وه ده‌ستخۆشیان له به‌ڕێز مه‌سرور بارزانی كرد، بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت".
سه‌فین دزه‌یی گوتیشی: "ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی نراون له ساڵی رابردوو، ئه‌و په‌یوه‌ندییه تایبه‌تیانه و دیداری ئاشكرا نه‌كراو هه‌بوو له كاتی جیاجیا ئێستا به‌رهه‌مه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه، كه سه‌ردانی ئاشكرای هه‌رێم ده‌كرێت و ئێستا توركیا ئاماده‌یی ته‌واوی ده‌ربڕی په‌یوه‌ندییه‌كانی زیاتر پێش بخات".
روونیشیكرده‌وه، "هه‌موو پارت و حكومه‌تێك مافی خۆیه‌تی ره‌چاوی رایگشتی ناوخۆی وڵاته‌كه‌ی بكات. ره‌نگه له رابردوو، رایگشتی توركیا له ژێر فشاری ره‌گه‌زپه‌رسته‌كان بووبێت. ره‌نگه هاوكێشه‌ی ناوخۆی توركیا گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتبێت و ده‌نگی كوردیش له توركیا فاكته‌رێكه، كه ده‌كرێت ره‌چاوی بكرێت، له لایه‌كی دیكه‌وه هه‌رێمی كوردستان له رووی سیاسی و ئابوورییه‌وه یاریكه‌رێكی به‌هێزی ناوچه‌كه‌یه. توركیا ده‌یه‌وێت ئاستی هه‌نارده‌ی بگه‌یه‌نێته 20 ملیار دۆلار بۆ عێراق ئه‌وه‌ش له رێی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌كرێت".
سه‌باره‌ت به پرسی نه‌وت، سه‌فین دزه‌یی گوتی: "ئه‌نقه‌ره خوازیاری ئه‌وه‌یه له هه‌موو بواره‌كانی ئابووری په‌ره به په‌یوه‌ندییه‌كان بدات، به‌ڵام به دیاریكراوی باس له پرسی نه‌وت نه‌كراوه".
له باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غداوه، سه‌فین دزه‌یی گوتی: "ئه‌نجوومه‌نی ئابووری عێراق، بڕیاری دابوو، كۆبوونه‌وه‌ی سێیه‌می خۆی له هه‌رێمی كوردستان بكات بۆ تاوتوێكردنی پرسه په‌یوه‌ندیداره‌كانی نێوان هه‌ردوولا. هه‌ربۆیه دوێنێ كۆبوونه‌وه‌كه له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو".
گوتیشی: "هه‌ندێك رێنمایی و یاسای جیاواز هه‌یه له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیدار درووست كراون و كار بۆ چاره‌سه‌ری كێشه و خاڵه ناكۆكه‌كان ده‌كرێت".
ئاشكراشیكرد، "له بواری نه‌وت و وزه‌شدا كۆبوونه‌وه له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كرێت و كاتی دیار نه‌كراوه، به‌ڵام له داهاتووی نزیكدا ده‌كرێت".
له باره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه‌وه، گوته‌بێژی حكومه‌ت رایگه‌یاند، "به‌غدا به‌رده‌وام ده‌بێت له ناردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی دیار كراوه و دابه‌شكردنی مووچه به‌رده‌وام ده‌بێت".
ئ.ر