به ڤیدیۆ.. گه‌رده‌لوولێكی خۆڵیی نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لای داپۆشی
5 هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداوه و 80ی دیكه گواستراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی عێراق، رایگه‌یاند، به هۆی ئه‌و گه‌رده‌لووله خۆڵییه‌ی هه‌ردوو پارێزگای نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لای گرته‌وه، ئه‌مڕۆ 5 هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداوه و 80ی دیكه گواستراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.
ئه‌مڕۆ گه‌رده‌لوولێكی خۆڵیی، شاره‌كانی باشووری عێراقی گرته‌وه و هاوكات به هۆی هه‌ڵكردنی ره‌شه‌بای به‌هێز، زیانی ماڵی زۆر به باخه‌كانی خورما و ماڵ و موڵكی هاووڵاتیان له شاره‌كان گه‌یشتووه.