یارییه‌كانی ئه‌مرۆی خولی نایابی كوردستان كۆتایی هات
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر بۆ دووه‌مجار له مێژوویدا بووه پاڵه‌وانی خولی نایابی كوردستان
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه گه‌ڕی 25ـه‌می خولی نایابی كوردستان به‌ڕێوه چوو، پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر به یه‌كسانبوونی له‌گه‌ڵ هه‌ندرێن به فه‌رمی بۆ دووه‌مجار له مێژوویدا بووه پاڵه‌وانی خولی نایابی كوردستان.
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ـ هه‌ندرێن
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێرله به‌رزاییه‌كانی پیرمام باوه‌شی بۆ هه‌ندرێن كرده‌وه، له خوله‌كی 35 ره‌مه‌زان سدیق گۆڵی پێشكه‌وتنی هه‌ندرێنی تۆمار كرد، دوای تێپه‌ڕبوونی دوو خوله‌ك به‌سه‌ر ئه‌م گۆڵه، له خوله‌كی 37 فه‌رهه‌نگ ته‌ها به لێدانی سه‌ر گۆڵی دووه‌می هه‌ندرێنی زیاد كرد، به‌مه‌ش گێمی یه‌كه‌م به ئه‌نجامی 2 گۆڵی خاوێن له به‌رژه‌وه‌ندی تیپه‌كه‌ی دڵشاد مه‌عرووفی راهێنه‌ری هه‌ندرێن كۆتایی هات.
له خوله‌كی 55ـی گێمی دووه‌م، عومه‌ر سه‌دام جیاوازییه‌كه‌ی كه‌م كرده‌وه و گۆڵی یه‌كه‌می پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێری تۆمار كرد، دوای تێپه‌ڕبوونی 3 خوله‌ك به‌سه‌ر ئه‌م گۆڵه هه‌ندرێن وه‌ڵامێكی خێرای پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێری دایه‌وه و له رێگه‌ی محه‌مه‌د مه‌غدید به لێدانی راسته‌وخۆ گۆڵی سێیه‌می كرد.
پاشان له خوله‌كی 66 عه‌بدوڵڵا سه‌ربه‌ست لێدانی پێناڵتی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێری به فیڕۆ دا، دواتر له خوله‌كی 73 بارز سه‌رتیپ هێرشبه‌ری لاوی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر گۆڵی دووه‌می یانه‌كه‌ی تۆمار كرد.
پێش ئه‌وه‌ی یارییه‌كه‌ش كۆتایی بێت، شێرزاد محه‌مه‌د یاریزانی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه و به فه‌رمی بوونه پاڵه‌وانی خولی نایابی كوردستانی ئه‌م وه‌رزه.
برایه‌تی ـ ئاكرێ
برایه‌تی له یاریگای خۆی میوانداریی ئاكرێی كرد، له ده‌ستپێكی یارییه‌كه برایه‌تی له رێگه‌ی گه‌یلان لوقمان گۆڵی پێشكه‌وتنی كرد، گێمی یه‌كه‌م به‌م تاكه گۆڵه كۆتایی هات.
له گێمی دووه‌م، برایه‌تی برینه‌كانی ئاكرێی قوڵت كرده‌وه و فێستیڤاڵی گۆڵكردنی تۆمار كرد 3 گۆڵی له‌سه‌ریه‌كیان كرد، سه‌ره‌تا سه‌فین مه‌نسوور هێرشبه‌ری برایه‌تی 2 گۆڵی له دوای یه‌كی كرد، پاشان مازن عه‌زیز گۆڵی چواره‌می برایه‌تی له یارییه‌كه زیاد كرد و یارییه‌كه به 4 گۆڵی بێوه‌ڵام له به‌رژه‌وه‌ندی برایه‌تی كۆتایی هات.
ده‌ربه‌ندیخان ـ نه‌ورۆز
ده‌ربه‌ندیخان له یاریگا پڕ هانده‌ر و جۆش و خرۆشه‌كه‌ی خۆی میوانداریی نه‌ورۆز كرد، له گێمی یه‌كه‌م هیچ لایه‌ك نه‌یتوانی تۆڕی یه‌كتر بهه‌ژێنێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی گێمی دووه‌م، دیار عه‌لی ناسراو به حه‌مكه گۆڵی یه‌كه‌می نه‌ورۆزی له رێگه‌ی لێدانی پێناڵتی كرد، دواتر به‌نده‌ن هه‌ڵۆ گۆڵی دووه‌می بۆ نه‌ورۆز زیاد كرد، پێش ئه‌وه‌ی یارییه‌كه‌ش كۆتایی بێت ده‌ربه‌ندیخان گۆڵی یه‌كه‌می خۆی كرد، یارییه‌كه‌ش له به‌ژه‌وه‌ندی نه‌ورۆز كۆتایی هات، به‌مه‌ش ده‌ربه‌ندیخان تووشی یه‌كه‌مین شكست هات له‌م وه‌رزه له نێو یاریگه‌ی خۆی.
هه‌ولێر ـ ئارارات
هه‌ولێر له یاریگای خۆی رووبه‌ڕووی ئارارات بووه‌وه، هه‌رێم ته‌حسین له خوله‌كی 22 گۆڵی یه‌كه‌می یانه‌ی هه‌ولێری كرد، به‌مه‌ش یانه‌ی هه‌ولێر به فه‌رمی مانه‌وه‌ی له خوله‌كه مسۆگه‌ر كرد، یانه‌ی ئاراراتیش به 38 خاڵ له پله‌ی سێیه‌م مایه‌وه.
دهۆك ـ گازی باكوور
دهۆك بۆ ئه‌م یارییه میوانداریی گازی باكوور كرد، نێچیرڤان شوكری له خوله‌كی 13 گۆڵی یه‌كه‌می دهۆكی كرد، دواتر له گێمی دووه‌م هارۆن ئه‌حمه‌د گۆڵی دووه‌می بۆ دهۆك زیاد كرد، هه‌رچه‌نده گازی باكوور جیاوازییه‌كه‌ی كه‌م كرده‌وه و گۆڵێكی كرد، به‌ڵام نه‌یتوانی له شكست رزگاری بێت و به‌مه‌ش نوێنه‌ره‌كه‌ی كه‌ركووك هیوایه‌كی زۆر لاوازی بۆ مانه‌وه له خولی نایاب ماوه له هه‌فته‌ی داهاتوو له نێوان گازی باكوور و زاخۆ ده‌بێت یه‌كێكیان ماڵئاوایی له خوله‌كه بكات.
شێروانه ـ پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی
له كه‌لار شێروانه میوانداریی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی كرد، له گێمی یه‌كه‌م شێروانه له رێگه‌ی سه‌عد جاسم گۆڵی یه‌كه‌می شێروانه‌ی كرد، یارییه‌كه له نیوه‌ی یه‌كه‌م به‌م تاكه گۆڵه كۆتایی هات، دواتر له گێمی دووه‌م پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه، به‌مه‌ش یارییه‌كه به یه‌كسانبوون به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات.
زێره‌ڤانی ـ زاخۆ
زێره‌ڤانی له یاریگای خۆی میوانداریی زاخۆی كرد، دوای زنجیره‌یه‌ك ئه‌نجامی خراپ، زێره‌ڤانی سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد و به ئه‌نجامی 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك یارییه‌كه‌ی برده‌وه، زاخۆ به 29 خاڵ بۆ خانه‌ی دوازده‌یه‌م دابه‌زی، له به‌رامبه‌ردا زێره‌ڤانی به 34 خاڵ بۆ پله‌ی شه‌شه‌م سه‌ركه‌وت، زاخۆ هاوشانی گازی باكوور ده‌بێت له دوایین گه‌ڕ یه‌كێكیان ماڵئاوایی له خوله‌كه بكه‌ن.

.jpg)