شاسوار عه‌بدولواحید بۆ یه‌كێتی: به‌م كارانه ناترسین
رۆژێك له رۆژان مه‌یته‌كانیان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی سلێمانی ده‌كه‌وێت
K24 – سلێمانی:
شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، په‌یامێكی ئاراسته‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كرد.
له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، شاسوار عه‌بدولواحید، داوای له دادوه‌رانی هه‌رێمی كوردستان كرد، رێگه نه‌ده‌ن فه‌رمانی دادوه‌ری، بۆ ململانێی سیاسی به‌كار بهێنرێت.
سه‌باره‌ت به یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش، شاسوار گوتی: ئه‌م جۆره هه‌وڵانه نامانترسێنێت و دڵنیایان ده‌كه‌مه‌وه، به‌م شتانه نه ته‌سلیمیان ده‌بین و نه سازش له‌سه‌ر پره‌نسیپه‌كانمان ده‌كه‌ین.
هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بن، رۆژێك له رۆژان مه‌یته‌كانیان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی سلێمانی ده‌كه‌وێت" و جوختی كرده‌وه كه خه‌ڵكی كوردستان له به‌عسی قبووڵ نه‌كرد، چ جای ئه‌مانه و گوتیشی:" ئێمه ناترسین و به‌رده‌وام ده‌بین".