كرێكارانی كوردستان چاوه‌ڕوانی یاسای نوێی كار ده‌كه‌ن
تا ئێستا كار به یاسای كۆن ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
تا ئێستا له هه‌رێمی كوردستاندا بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی كرێكاران، كار به‌یاسای ساڵی 1986 ده‌كرێت، سه‌رۆكی سه‌ندیكای كرێكارانیش تایبه‌ت به‌كوردستان 24 رایده‌گه‌یه‌نێت، یاسایه‌كی نوێ ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كراوه، به‌ڵام تا ئیستا هه‌موار نه‌كراوه‌ته‌وه.
بوونی یاسا كۆنه‌كه گرفتی بۆ كرێكاران دروست كردووه، تا ئیستا به ته‌واوی مافه‌كانی كرێكارن به‌ده‌ست نه‌هاتوون، له‌كاتێكدا له ساڵی 2013دا له به‌غدا یاسایه‌كی نوێی تایبه‌ت به مافی كرێكاران، ده‌رچووه.