به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكی: شه‌ڕی داعش ده‌چێته قۆناغێكی نوێوه
"هێشتا داعش توانای هێرشكردنه سه‌ر ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی هه‌یه"
K24 - هه‌ولێر:
ناسان سایڵز، رێكخه‌ری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت: "شه‌ری دژی داعش كۆتایی نه‌هاتووه، به‌ڵكوو چووه‌ته قۆناغێكی نوێوه و له هه‌ر شوێنێكیش بن، واشنتن به‌ره‌نگاری داعش و لقه‌كانی ده‌بێته‌وه".
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكییه له كۆڕێكی په‌یمانگای برۆكینز له واشنتن گوتی: "هێشتا داعش هه‌ڕه‌شه‌یه و توانای هه‌یه هێرش بكاته سه‌ر ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی".
ناسان سایڵز ته‌ئكیدی كردووه‌ته‌وه، له ساڵی 2012 وه تا ئێستا، رێكخراوی داعش و بۆكۆ حه‌رام به‌رپرسن له كوشتنی 35 هه‌زار كه‌س.
له‌باره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئه‌مه‌ریكی، كه رایگه‌یاندبوو، یه‌كێك له ئه‌نجامده‌رانی ته‌قینه‌وه‌كانی سریلانكا له سووریا داعش مه‌شقی پێ كردووه، ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكییه گوتی: "لێكۆڵینه‌وه له‌و راپۆرتانه ده‌كه‌ین، كه ده‌ڵێن، جه‌میل محه‌ممه‌د عه‌بدوللـه‌تیف ساڵی 2014 چووه‌ته شاری ره‌قه‌ی سووریا و لای داعش مه‌شقی پێ كراوه".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش، كه ئه‌مه‌ریكا سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات، رێوشوێنی زیاتر ده‌گرێته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه داراییه‌كانی داعش وشك بكات".