عه‌بادی شه‌ڕ به عه‌بدولمه‌هدی ده‌فرۆشێت
بڕیاری مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق كێشه ده‌نێته‌وه
K24- به‌غدا:
راگه‌یاندنی ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ مانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌یان، بۆ ماوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن له عێراق، كاردانه‌وه‌ی جیاوازی لای لایه‌نه عێراقییه‌كان دروست كردووه، لایه‌نه شیعه‌كان له په‌رله‌مان له‌م بڕیاره‌ی ئه‌مه‌ریكا ناڕازین و داوای بانگهێشتكردنی سه‌رۆكی وهزاران ده‌كه‌ن، هه‌رچی لایه‌نه سوننهكانیشن، هه‌رچه‌نده به رواڵه‌ت له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكادان، به‌ڵام تا ئێستا هیچ هه‌ڵوێستێكی فه‌رمییان رانه‌گه‌یاندووه.
له‌م باره‌یه‌وه فالح زەیادی، پەرلەمانتاری ھاوپەیمانیی نەسڕ له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، كه له‌لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادییه‌وه سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كرێت، داوا ده‌كات، عادل عبدولمهھدی بانگھێشتی پەرلەمان بکرێت و لە بارەی بوونی ھێزەکانی ئەمەریکا و جموجۆڵە سەربازییەکانیان، لێپێچینەوەی لەگەڵدا بكرێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی نه‌سڕ جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، "پێویستە فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق ئامادەی پەرلەمان بێت و روونی بکاتەوە، ئەو بڕیارانە چین كه لە بارەی ھێزەکانی ئەمەریکاوە دەیدات، چونکە ئێمە ھیچ لە بارەی رەوشی سەربازییەوە نازانین، بۆیە دەبێت ئامادە بێت، چونكه ھەمووان ئارەزوو دەکەین ولاتەکە سەرکردایەتییەکی بەھێزی ھەبێت و ھیچ ھێزێکی دەرەکی پێویست نەبێ، ئەگەر داگیرکەر بێ، یان ھاوپەیمان.
له‌به‌رامبه‌ریشدا لایەنە سووننه‌کان گەرچی بە رواڵەت لەگەڵ مانەوەی ھێزەکانی ئەمەریکادان، چونکە ئه‌وان له‌و باوه‌ڕه‌دان، دوای نەمانی ئەمەریکا لە عێراق، شیعە لە ئێستا زیاتر رۆڵیان لاوازتر دەکات، بەڵام تا ئێستا بە فەرمی ھیچ ھەوڵوێستێکیان نییە و ھەموو رۆڵەکەیان بۆ سەرۆك وەزیران جێ ھێشتووە.
نایف شه‌ممه‌ری، په‌رله‌مانتاری سوننه له میحوەری وەتەنی ده‌ڵێت: "له‌به‌رئه‌وه‌ی عه‌بدولمه‌هدی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداركانی عێراقه، بۆیه ئەو بریارانە بۆ ئه‌و جێ دەھێلین و بریاره‌كه لای ئەوە، ئاخۆ ئه‌و ھێزانه بمێننەوە، یان نا".
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، چەند جارێك لەگەڵ عه‌بدولمه‌هدی کۆبوونەتەوە و جەختی لەوە کردووەتەوە، كه تەنیا راوێژکارە سەربازییەکان بۆ ھاوکاریی لۆجستی لێرە ماون، بڕیارەکانیش بە ھەماھەنگیی فەرماندەی ھێزە ھاوبەشەکان و سەرۆکی فەرماندەی سوپاسالار و وەزارەتی ناوخۆ دەدرێن.
H.B