ڤیدیۆ.. مامه‌ڵه‌ی پۆلیسێكی ئه‌مه‌ریكی له‌گه‌ڵ گه‌نجێك كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه
پشكێنه‌رێكی پۆلیس بۆ به‌ستنه‌وه‌ی ده‌سته‌كه‌ی دیكه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌دات
K24 – هه‌ولێر:
گه‌نجێكی ئه‌مه‌ریكی دوای ده‌ستبه‌سه‌ركردنی له لایه‌ن پۆلیسه‌وه، ده‌ستێكی به قه‌ره‌وێڵه‌ی نه‌خۆشخانه به‌ستراوه‌ته‌وه و پشكێنه‌رێكی پۆلیس بۆ به‌ستنه‌وه‌ی ده‌سته‌كه‌ی دیكه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌دات.
گرته‌ی ڤیدیۆیی رووداوه‌كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كاردانه‌وه‌ی زۆری لێكه‌وتووه‌ته‌وه و وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت پشكێنه‌ری كه‌رتی "بروارد"ی ئه‌مه‌ریكی له گه‌نجێك ده‌دات و هه‌رچه‌ند ده‌ستێكی به قه‌ره‌وێڵه‌كه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه و ده‌سته‌كه‌ی دیكه‌شی ده‌به‌ستێته‌وه.