"بۆ دژایه‌تیی كورد هه‌وڵی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌درێت"
ئه‌گه‌رێكی به‌هێز هه‌یه ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا هه‌ڵبوه‌شێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له هه‌وڵی ئه‌وه دایه، ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
ناكۆكیی نێوان لایه‌نه عه‌ره‌بییه‌كان له‌سه‌ر پۆستی پارێزگاری نه‌ینه‌وا، سه‌ری كێشاوه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكه. وه‌ك ئه‌وه‌ی نوێنه‌رێكی كورد باسی ده‌كات.
دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له ته‌وه‌رێكدا تاووتوێی پرسی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌كات.
ئه‌و دانیشتنه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه، وه‌ك به‌شێك له لێكه‌وته‌كانی نقوومبوونی قه‌یاغه‌كه‌ی مووسڵ داده‌نرێت، كه ده‌یان هاووڵاتی به هۆیه‌وه گیانیان له ده‌ست دا.
پێشتر ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به هۆی رووداوی قه‌یاغه‌كه‌وه، بڕیاری دا پارێزگار و دوو جێگره‌كه‌ی له كار دوور بخاته‌وه.
121 نوێنه‌ر، داوایه‌كیان ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی نوێنه‌ران كرد و تێیدا داوایان كردووه، ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و له 24ی ئازاری رابردووه‌وه فه‌رمانگه‌ی یاسایی ئه‌نجومه‌نه‌كه راسپێردراوه بۆ تاووتوێكردنی ئه‌و داواكارییه‌ی نوێنه‌ران.
هه‌ڵوێستی ئه‌و نوێنه‌رانه دوای ئه‌وه هات، كه له 21ی ئازار/ مارسی رابردوو، قه‌یاغێك له ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاریی رووباری دیجله نقووم بوو و له ئه‌نجامدا زیاتر له 200 هاووڵاتی گیانیان له ده‌ست دا.
په‌یامنێری كوردستان24 له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، شڤان جه‌باری له‌و باره‌یه‌وه گوتی: محه‌ممه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌یه‌وێت به‌ر له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا بۆ هه‌ڵبژاردنی پارێزگار، ئه‌و ئه‌نجومه‌نه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24، به‌شار كیكی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له كوتله‌ی پارتیی دیموكراتی كوردستان، رایگه‌یاند، هێنانه‌پێشی بابه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا، به هۆی ململانێی ناوخۆی عه‌ره‌به‌كانه له‌سه‌ر پۆستی پارێزگاره‌وه‌یه.
گوتیشی: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه له رووی مه‌بده‌ئییه‌وه، دژ به مه‌بده‌ئی لامه‌ركه‌زیه‌ته له عێراق و ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نین.
هه‌روه‌ها گوتی: هه‌ندێك لایه‌نی عه‌ره‌بی له نه‌ینه‌وا و له به‌غدا ده‌یانه‌وێت پۆستی پارێزگار وه‌ربگرن و نه‌یانتوانیوه، بۆیه ده‌یانه‌وێت ئه‌نجومه‌نه‌كه هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه و هه‌ندێك پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی بێبه‌ش بكه‌ن.
دووپاتیشی كرده‌وه، به روونی بڵێم، ئه‌و هه‌وڵه بۆ ئه‌وه‌یه كورد له بڕیاردان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا بێبه‌ش بكرێت.
به‌شار كیكی باسی له‌وه‌ش كرد، ئاراسته‌یه‌ك له عێراق هه‌یه، ده‌یه‌وێت سیستمی مه‌ركه‌زی بگه‌ڕێته‌وه و سیستمی په‌رله‌مانی نه‌مێنێت. ئه‌وه‌ش دژی كورده و هیچ پاساوێكی نییه.
كیكی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، به راشكاوی په‌یامیان داوه‌ته سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و رایانگه‌یاندووه، كورد دژی ئه‌م هه‌نگاوه‌یه. ئه‌وه له مووسڵ بكرێت، شوێنه‌واری خراپ ده‌بێت بۆ كه‌ركووك و شوێنی دیكه‌ش.
په‌یامنێری كوردستان24 باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌گه‌رێكی زۆر هه‌یه، له سه‌رووی 166 په‌رله‌مانتار بچنه هۆڵی په‌رله‌مان و ده‌نگ بۆ ئه‌وه بده‌ن ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.
به گوێره‌ی یاسای پارێزگا نه‌به‌ستراوه‌كان به هه‌رێمه‌وه، ئه‌نجومه‌نی پارێزگا به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی له‌سه‌ر داواكاریی سێیه‌كی ئه‌ندامه‌كانی، هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه. ئه‌گه‌ر كه‌مته‌رخه‌می هه‌بوو له ئه‌ركه‌كانی، یان پێشێلی ده‌ستوور و یاساكانی كرد، یاخود سێیه‌كی ئه‌ندامه‌كانی ئه‌ندامێتییان له ده‌ست دا.
هه‌ر له‌و یاسایه‌دا هاتووه، كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌توانێت ئه‌نجومه‌نی پارێزگا هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه به زۆرینه‌ی ده‌نگ له‌سه‌ر داواكاریی پارێزگار، یان سێیه‌كی ئه‌ندامه‌كانی، ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ی سه‌ره‌وه هه‌بوو.
دوایین هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له عێراق، له ساڵی 2013دا بووه و هه‌رچه‌ند بڕیار بوو كۆتایی ساڵی رابردوودا ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام دواخرا و بڕیار له واده‌ی نوێ نه‌دراوه.