بارانبارین دەست پێ دەكاتەوە

كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

K24 - ھەولێر

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی، شەپۆلێكی دیكەی بارانبارین ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسیی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاو كردەوە، بە گوێرەی پێشبینییەكان ئەمڕۆ ئاسمانی شارەكانی ھەرێمی كوردستان نیمچە ھەور دەبێت، لە سنووری پارێزگای دھۆك ئەگەری كەمێك باران بارین ھەیە.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ

لە بارەی كەشوھەوای سبەی، كەشناسیی پێشبینی دەكات، رۆژی ھەینی ئاسمانی ھەرێمی كوردستان له‌ نێوان نیمچە ھەور و ھەوری تەواودا دەبێت لە درەنگانی شەویش بارانبارین دەست پێ دەكات و لە ناوچە شاخاوییەكان رێژەی بارانبارین زیاتر دەبێت.

پێشبینییەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی
پێشبینییەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی